بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئێکسپرێس نیووز، "سوهەیل ئەمان" فەرماندەی هیزی ئاسمانیی پاکستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە بۆ پاراستنی خاک و زێدی خۆمان ئامادەین و لە ئەگەری پێشێل کرانی سنووری ئاسمانیی پاکستان لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە بێ لەبەرچاوگرتنی هەر جۆرە پاساوێک دەیانخەینە خوارێ.
وتیشی: هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنکەی "کامرە" تاڵترین ڕووداوی مێژووی هێزی ئاسمانی پاکستان بووە، بەڵام ئێمە بە شلگێریی زیاترەوە بەرەوڕووی تیرۆریستان دەبینەوە و دەسەڵاتی خۆمان زیاتر پەرە پێداوە.
ئەمان ئاماژەی بەوەش دا: ئاسایشێک کە زۆربەی وڵاتان بۆ دابین کردنی داماون، ئێمە بە تەنیایی بۆ وڵاتەکەمان بە دیاری هێناوە و ئەو ڕاستییەکە کە دوژمنانی ئێمە و تەنانەت هیندستان-یش دانی پێدا دەنێن.
ناوبراو وێرای ئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی هێزی ئاسمانیی پاکستان لە گەنجانی خۆجێی ئەو وڵاتە، بیری هێنایەوە: بۆ سازدانەوەی فرۆکە زیان پێگەیشتووەکان لە ڕووداوی هێرشی تیرۆریستیی بنکەی کامرە وڵاتانی رۆژئاوایی ۲۸۷ ملیۆن دۆلار پارەیان داوا کردووە، بەڵا گەنجانی هێزی ئاسمانی پاکستان بە تێچوویەکی زۆر کەمتر و تەنیا بە ۲۵
ملیۆن دۆلار ئەو فرۆکانەیان بە تەواوەتی چاک و ڕێکخستووە.
سوهەیل ئەمان بە هەستیار وەسف کردنی هەلومەرجی ناوچە، جەختی کرد: وڵاتان دەبێ بە پشت بەستن بە دەفرایەتییەکانی خۆیان بە شێوەی جیدی دژی تیرۆریزم ڕاپەڕن بۆ ئەوەی بتوانن ئاسایش و سەقامگیری بۆ خەڵکی خۆیان بە دیاری ببەن.
شایانی باسە کە بارگرژییەکانی نێوان ئیسلام ئاوا – واشنتۆن پاش تۆمەتەکانی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پاکستان لە کاتی ڕاگەیاندنی ستراتژیی خۆی بۆ ئەفغانستان و وڵاتانی باشووری ئاسیا دەستی پێکردووە و لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو زیاتر تەشەنەی سەندووە.
Your Comment