به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لمه‌نار، ژماره‌ی کوژراوه‌کانی شارۆمه‌ندانی فه‌له‌ستینی له دوای هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی زایۆنییه‌کان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی غه‌زه به‌رده‌وام له زیاد بوون دایه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مێدیاکانی فه‌له‌ستین ڕایانگه‌یاندووه که تاکوو ئێسته ۴ که‌س به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانی زایۆنییه‌کان کوژراون، دوو که‌س له‌م فه‌له‌ستینیانه له میانه‌ی هێرشی ئه‌مڕۆی فڕۆکه‌کانی ئیسڕائیل کوژراون.
پێشتر یوسف عه‌ماد ئهشكیان کۆرپه‌یه‌کی ۶ مانگانی فه‌له‌ستینی که به هۆی هێرشی فڕۆکه‌ی زایۆنییه‌کان به سه‌ختی بریندار ببوو گیانی به‌خت کرد.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕژیمی زایۆنی له دوێنێ شه‌وه به‌رده‌وام و به خه‌ستی ناوچه‌ی غهزیان بۆردمان کردووه.
Your Comment