بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی نوجەبا، وتەبێژی فەرمی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە کاردانەوە بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ راگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی فەلەستینی داگیرکراو ئاشکرای کرد: لە سەر تەواوی ئۆمەتی ئسیلامییە کە لە ئەگەری بەڕێوە بردنی ئەو بڕیارە کاردانەوە بنوێنن.
بە پێێ ئەم ارپۆرتە، سەید هاشم موسەوی بە وتنی ئەوەی کە گواستنەوەی باڵویزخانەی ئەمریکا بۆ قودس کارێکی دوژمنانەیە، وتی: دوژمن بە ئەو پیلانە نالەبارە، ئیسلام و موسڵمانانی کردووەتە ئامانج.
موسەوی بە ڕەخنە لە سایسەتە دوژمنانەکانی ترامپ وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەسێکی توندڕەو و دوژمنی ئیسلامە و زمانێک جگە لە زمانی پارە و زۆر بۆ دروست کردنی قەیرانە سیاسیەکان لە جیهان تێناگات.
Your Comment