AP ١٣٩٦ سەرماوەز ١٥ ٢٢:٣٢

ژمارەیەک کۆژراو وبرینداری هەیە؛

تەقینەوەی خۆکوژی لە کەمپی مەخموور

تەقینەوەی خۆکوژی لە کەمپی مەخموور

تەقینەوەیەک لە کەمپى مەخمور کە هاووڵاتیانى ئاوارەى کوردی تورکیایی تێدایە ڕوویدا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئارتی؛ سەرچاوەیەک لە کەمپى مەخمور بە ئێن ئاڕ تیى ڕایگەیاند: نزیکەى کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەکی ئێوارەى ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە دەروازەى سەرەکیى ئەو کەمپەدا ڕوویداوە.

تەقینەوەکە لە رێگەى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو و لەلایەن کەسێکى خۆکوژەوە ئەنجامدراوە.  

 هەروەها بەهۆى تەقینەوەکەوە زیان بە دەروازەى سەرەکیى کەمپەکە و چەند بینایەکى نزیک لە شوێنى تەقینەوەکە گەیشتووە.

 کەمپى مەخمور زیاتر ٢ هەزار و ٧٠٠ خێزانى کوردی تورکیای تێدایە کە زیاتر لە ١٢ هەزار و ٥٠٠ کەس دەبن تیایدا دەژین. ئەو هاووڵاتیانەى لە ساڵى ١٩٩٦ەوە لەو کەمپەدا نیشتەجێن. کەمپەکە لە ژێر چاودێرى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.  

News ID 15045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha