ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - فاتمه محه‌مه‌دی: دوابه‌دوای به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ترامپ له‌م چه‌ند مانگه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رجام، تاران به‌رده‌وام ئه‌مریکای به پێشێل کردنی ڕێککه‌وتنه‌که تاونبار کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، نیکی هه‌یلی هاوکات له‌گه‌ڵ تاوانبار کردنی ئێران به پێبه‌ند نه‌بوون به به‌رجام، جه‌ختی کردووه که چاودێڕییهکان به سه‌ر ئێرانه‌وه زۆر سه‌خت نین و هه‌وڵی داوه تاکوو وڵاتانی دیکه‌ی جیهانیش بکاته هاوڕێی ئه‌مریکا و بۆ ئه‌م کاره‌ش چالاکییه مووشه‌کییه‌کانی ئێران و بابه‌تی مافی مرۆڤی کردووه‌ته بیانۆ.
هه‌ر له‌مباره‌وه گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر پۆل پیلار، سەرۆکی پێشووی به‌شی زانیاری ڕێکخراوی سیا له ئه‌مریکا ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* ئه‌مریکا له‌م دواییه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ڤیه‌ن له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا که ده‌بێت بچووکترین نیگه‌رانی له که‌یسی ناڤۆکی ئێران به‌دوادا چوونی بۆ بکرێت. ئه‌وان له یوکیۆن ئامانۆ داواین کردووه که ده‌بێت ده‌ستیان به هه‌موو ناوه‌نده‌کانی ئێران بگات و به‌رده‌وام سهردنای بکه‌ن، مه‌به‌ستیان له‌م بابه‌ته چییه؟
ئه‌مه به پێی پرۆتۆکۆلی زیاده‌ی ناڤۆکی داوا کراوه که ئێرانیش واژۆی کردووه. ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ئه‌مریکا ڕوو له‌و وڵاتانه‌یه که ئه‌م پڕۆتۆکۆله زیادییه ناڤۆکییهیان واژۆ کردووه و سهختیگری زیاتر له بابه‌تی ناڤۆکیدا ده‌کات.
دژبه‌ره‌کانی به‌رجام له ئه‌مریکا ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک به روشمی "پشکنین له هه‌رکوێیه‌ک و کاتێک" به لاڕێدا ده‌به‌ن و وه‌ک دیارهیشه ترامپیش ته‌ڤڵی ئه‌م ڕێگه‌یه بووه، به‌م حاڵه‌شه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی له چوارچێوه‌ی به‌رجامدا بووه.
* بۆچی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو جارێکی دیکه بابه‌تی ناڤۆکی ئیران بۆ ئاژانس بگه‌ڕێنێته‌وه؟
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رجام هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، به‌ر له جێبه‌جێ بوونیشی هه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌یان ده‌دا، هه‌لبه‌ت ئێسته دژبه‌ره‌کانی به‌رجام سه‌رۆک کۆماریشیان له‌گه‌ڵه چون ترامپ له دژی به‌رجام لێدوانی داوه.
بابه‌تی ناڤۆکی ئێران به‌رده‌وام له لایه‌ن دژبهرهکنای به‌رجامه‌وه ورژاوه. به‌ڵام ئاژانسی ناڤۆکی به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه که ئێران پێبه‌ند بووه به به‌رجام ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دژایه‌تییه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ئێران کاری مووشه‌کی به نه‌هێنی ئه‌نجام بدات و ته‌نانه‌ت دژبه‌ره‌کانی بوهرجامیش نه‌توانن به‌ڵگه‌یه‌ک ئاشکرا بکه‌ن.
* ئامانۆ ئاماژه‌ی دا که ئاژانس هیچ نیگه‌رانییه‌کی له به‌رجام نییه و ئێران پێبه‌ند بووه به به‌رجام به‌ڵام داوای شتی دیکه‌یشی کردووه ئایا ئامانۆ خه‌ریکه له بۆچوونه‌کانی نیکی هه‌یلی نزیک ده‌بێته‌وه؟
سه‌رۆکی ئاژانسی ناڤۆکی له دۆخێکی یه‌کجار هه‌ستیاردا ڕاوه‌ستاوه. له لایه‌که‌وه ناتوانێت ڕاگه‌یه‌ندراو و داواکرییه‌کانی ئه‌مریکا له به‌رچاو نه‌گرێت و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌بێت ڕاستی و زانیارییه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌ی خۆی ده‌ستی پێوه بگرێت و درز نه‌کاته ده‌ره‌وه.
بابه‌تی ناڕوونی وه‌ک تاقی کردنه‌وه‌ی زیاتر و به‌رده‌وام ئه‌و ڕه‌وشه‌یه که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ترامپ ده‌یه‌وێت درێژه‌ی هه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی به‌رجام له ئاژانس بباته ژێر پرسیار، به تایبه‌ت چاودێڕی ده‌قێق و به پێی به‌رجام.
* ڕه‌زا نه‌جه‌فی، باڵوێزی ئێران له ئاژانس ئاماژه‌ی داوه که ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه که بۆ ئێران له به‌رجام ئاسته‌نگ دروست بکات و ئه‌مه‌ش پێشێل کردنی بهرجامهل به تایبه‌ت به‌نده‌کانی ۲۶ و ۲۸ و ۲۹ به‌رجام، هه‌موو ئه‌مانه له حاڵێک دایه که ئه‌مریکا ئێرانی به بیانۆی مافی مرۆڤ و چالاکی مووشه‌کی دووباره گه‌ماڕۆ داوه، ئه‌گه‌ر ئێران توانی سوود برندی له به‌رجام نه‌مێنێته‌وه چی به سه‌ر به‌رجامدا دێت؟
به‌رجام به پێی ڕێککه‌وتنێکی باش و بنهڕاتی داڕێژراوه، به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ئێران ئاسته‌نگی دیاریکراوی بۆ به‌رنامه‌ی ناڤۆکی خۆی و چاودێڕی کردنی نێونه‌ته‌وه‌یی قبوڵ کردووه و به پێچه‌وانه گه‌ماڕۆ ناڤۆکییه‌کانی سه‌ر ئێرانیش لابران.
به‌رجام پێبه‌ندی زیاده‌شی بۆ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش بێجگه له ئێران هه‌یه تاکوو ئاسته‌نگ بۆ چالاکی ئابووری ئێران دروست نه‌که‌ن تاکوو ئاسه‌واره‌کانی گهماڕؤکان نه‌مێنێت. جێبه‌جێ کردنی هه‌موو به‌نده‌کانی به‌رجام ئه‌رکی هه‌موو لایه‌نه‌کانه و ئێران ناتوانێت پێبه‌ند به به‌ڵێنه‌کانی خۆی بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌م ڕێککه‌وتنه لا بدات.
https://www.mehrnews.com/news/۴۱۵۷۷۴۲/%D۸%A۲%D۹%۸۵%D۸%B۱%DB%۸C%DA%A۹%D۸%A۷-%D۸%A۸%D۹%۸۷-%D۸%A۸%D۸%B۱%D۸%AC%D۸%A۷%D۹%۸۵-%D۹%BE%D۸%A۷%DB%۸C%D۸%A۸%D۹%۸۶%D۸%AF-%D۹%۸۶%D۸%A۸%D۸%A۷%D۸%B۴%D۸%AF-%D۹%۸۴%D۸%B۲%D۹%۸۸%D۹%۸۵%DB%۸C-%D۹%۸۶%D۸%AF%D۸%A۷%D۸%B۱%D۸%AF-%D۸%A۷%DB%۸C%D۸%B۱%D۸%A۷%D۹%۸۶-%D۹%BE%D۸%A۷%DB%۸C%D۸%A۸%D۹%۸۶%D۸%AF-%D۸%A۸%D۹%۸۵%D۸%A۷%D۹%۸۶%D۸%AF
Your Comment