به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی ئێران و شێخ هومام حه‌مودی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق پێکه‌وه دیداریان کرد.
شه‌مخانی ئاماژه‌ی به کۆتایی گرووپی تیرۆریستی داعش له عێراق کرد و وتی: شه‌ڕی دژ به داعش له ڕووی سیاسی و فه‌رهه‌نگی له هه‌موو که‌رته‌کانی دیکه درێژه‌ی هه‌یه و ده‌بێت خۆڕاگری به‌رده‌وام بوونی هه‌بێت تاکوو داعش جارێکی دیکه سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: وره‌ی به‌رز و خۆڕاگری خه‌ڵکی عێراق و هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته به تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی بووه هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی بڕێک وڵات له ناوچه‌که داعش شکست بێنێت و له‌ناو بچێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به قسه‌کانی ماکرۆن کرد که هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ڕژیمی زایۆنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌کات و وتی: من دڵنیام که زیره‌ک بوونی به‌رپرسانی عێراق و نوێنه‌ره‌کانی ئه‌م وڵاته ڕێگه به‌م کاره نادات و پیلانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه چون ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئه‌منیه‌تی ناوخۆیی عێراقه‌وه هه‌یه.
شه‌مخانی جه‌ختی کرد: به‌شێکی زۆری قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که به پیلانی ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی و به ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی ڕژیمی زایۆنی ئه‌نجام ده‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵکی عێراق سه‌ڵماندیان که ئه‌منیه‌ت به پاره ناسه‌ندرێت و له جێگه‌ی باوه‌ڕ کردن به زلهێزه‌کانی جیهان به پێی فتوای مه‌رجه‌عیه‌ت به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق سه‌رکه‌وتن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی ئێران هه‌روه‌ها سپاسی ڕۆڵی پارلمانی عێراقی کرد له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی پلانی دابه‌ش کردنی عێراق و وتی: یه‌کپارچه‌یی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئێتنیک و مه‌زهه‌به‌کانی عێراقه. ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین تاکوو ده‌نگی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی یه‌مه‌ن و به‌حره‌ینیش به جیهان بگه‌یه‌نین تاکوو یارمه‌تیان بدرێت.
لای خۆیه‌وه شێخ هومام حه‌مودی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌رگریان نه‌ده‌بوو ئێسته داعشییه‌کان له ناوه‌ڕاستی پاریس‌دا بوون و چالاکیان ده‌کرد.
ئه‌و جه‌ختی کرد که خه‌ڵکی جیهان ده‌بێت سپاسی هێزه‌کانی حه‌شد و خه‌ڵکی عێراق بکه‌ن به نوێنه‌ری هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانی داعشیان کرد.
Your Comment