به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، عهبدولمهلک حهوسی سهرۆکی ئهنساروڵای یهمهن وتی: خەڵکی یەمەن بە دڵنیاییەوە ئەو پرسیارە لە خۆیان دەکەن کە چلۆن ئەگەری هەیە کەسێک هەڵوێستی خۆی لە بەربەرەکانێ لە گەڵ داگیرکاران بە هاودەستی لە گەڵیان بگۆڕێت و داوەت کردن بە پلان نانهوه، شۆڕش، پێکدادانی چەکداری و لە ناوبردنی ئاسایش و پاوەجێی وڵات خەڵکەکەی تووشی شۆک بکات.
وتیشی: دەمانزانی کە ئەو پیلانە بڕیارە ڕوو بدات و هەوڵمان دا کە بەری پێ بگرین بەڵام لایەنی بەرانبەر بەردوام لە ئەو باسە ڕای دەکرد.
عهبدولمالک حهوسی رایگهیاند : ئەنساروڵڵا دەیزانی کە ساڵح پێش لە ئەوەی کە بگاتە ئەم قۆناغە دواییە، هاوئاهەنگی زۆری لە گەڵ داگیرکارانی یەمەن هەبووە و لە باری سەربازییەوە ئامادە بوون هەر بەو بۆنەوە کاتێک باس لە دەسپێکی وەرزی نوێ لە گەڵ داگیرکارانی یەمەن کرا وتیان داوامان لێیان کردووە کە لە ئەو هەڵوێستە بکشێنەوە.
ئهوهشی وت که بڕێک کەس هەڵە تێگەیشتن لە پەیامەکەی ئێمە و گومانیان کرد کە ئەو پرسە خاڵی لاوازی ئێمە بووە و هەڵوێستی زۆر خراپیان گرت.
ڕاشیگهیاند شەڕی سەربازانی سەر بە ساڵح، شەڕی ئیمارات و عەرەبستان بوو و ئەو دوو وڵاتە لە گەڵ هۆزە گەورەکانی یەمەن دانوستانیان دەکرد تا ئەوانیش بهێننە ناو پێکدادانەکانەوە. پرسێک کە لە ژێر ناو کۆماری یەمەنی عەرەبستانی هێنرایە ئاراوە شتێک جگە لە ناو و نیشانێک بۆ شوێن کەوتنی تەواوی یەمەن لە ڕیاز نییە.
Your Comment