به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوێنێ ڕایگه‌یاند: هیچ که‌س ناوێرێت هێرش بکاته سه‌ر یه‌ک بستی خاکی ئێمه. ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته سه‌رمان، به فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێف ۱۶ خاپووریان ده‌که‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دادگایی کردنی به‌رپرسانی تورکیا له ئه‌مریکا وتی: ئه‌م باج سه‌ندنێکی سیاسییه و ئه‌نقه‌ره ئه‌م شته قبوڵ ناکات. ئه‌مه هه‌منا درێژه‌ی کوده‌تاکه‌ی تورکیایه و ئێمه چۆکی بۆ داناده‌ین. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه بڕێک که‌س له ئه‌مریکا له دوای بێ بایه‌خ کردنی ئێمه‌ن.
ئه‌ردۆغان زیادی کرد: ئامانج له چۆک دانی تورکیا و دروست کردنی شه‌ڕێ ناوخۆییه که دڵنیام وڵام ناداته‌وه.
شایانی باسه که ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌زا زه‌ڕاب له دادگایه‌کی ئه‌مریکایی دانی به سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا نا که له کاتی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی تورکیاوه کاری بازه‌رگانی له نێوان ئێران و جیهاندا ئه‌نجام داوه و له دژی هاکان ئاتیلا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هالهک بانک قسه‌ی کرد.
پێشتر سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مباره‌وه وتی: به‌و پێیه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران ته‌نیا له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بووه و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هیچ ئاسته‌نگێکی بۆی نه‌بوو، تورکیاش هیچ پێبه‌ندییه‌کی به‌و گهماڕۆیانهوه نه‌بوو که جێبه‌جێیان بکات.
ئه‌و جه‌ختی کرد: تورکیا گه‌ماڕۆکان له دژی ئێرانی پێشێل نه‌کردووه و جیهان ته‌نیا ئه‌مریکا نییه.
دادگاکه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها محه‌مه‌د زه‌فه‌ر چالایان، وه‌زیری پێشووی ئابووری، سلێمان ئه‌سلان به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی گه‌وره‌ترین بانکی تورکیا و دوو فه‌رمانبه‌ری بانکی ده‌یکه به ناوه‌کانی عه‌بدوڵا ههپانی و لۆنت باڵکانی تۆمه‌تبار کردووه که له کاتی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا به سه‌دان دۆلاریان له ڕێگه‌ی سیستمی دارایی ئه‌مریکاوه بۆ ئێران گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌نقه‌ره‌ش له وڵامی ئه‌م کاره دوو که‌سی دادگایی ده‌کات که تۆمه‌تی ساخته کردنی به‌ڵگه بۆ ڕه‌زا زهڕابیان لێدراوه. ناوی ئه‌م دوو که‌سه بریتییه له ئایکان ئه‌رده‌میر و عوسمان زه‌کی نایز که سه‌ر به حزبی جه‌هه‌په‌ی تورکیان.
تورکیا داوای کردووه که ئه‌م که‌یسه هه‌رچی زووتره له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دابخرێت چون له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نییه.
Your Comment