گەندەڵی دارایی جێگرانی "فوئاد مەعسووم" دوورە لە ڕاستی

لیژنەی چاوەدێری و پشکنینی عێراق ڕایگەیاند کە زانیارییە بڵاوکراوەکان لە میدیاگەلی عێراقی سەبارەت بە پێکهێنانی دۆسیەیەک لە دژی جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق لە بواری گەندەڵی ماڵیدا دوورە لە ڕاستی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "ڕۆیتێرز"، لیژنەی چاوەدێری و پشکنینی عێراق ڕایگەیاند کە زانیارییە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە پێکهێنانی دۆسیەیەک لە دژی جێگرانی "فوئاد مەعسووم" لە بواری گەندەڵی ماڵی لە دەزگای دادی عێراق دوورە لە ڕاستی.

پێشتر رۆژنامەی "الصباح"ی عێراق لە زمانی "حەسەن یاسری" وتەبێژی ڕێکخراوی چاوەدێری و پشکنینی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندبوو کە "نووری مالیکی"، "ئەیاد عەلاوی" و "ئۆسامە نەجیفی" لە گەڵ تاقمێکی دیکە لە وەزیرانی دەوڵەتی عێراق بە تۆمەتی داهاتی ناشەرعی بانگهێشتی دەزگای دادی ئەو وڵاتە کراون و لەوبارەوە دۆسیەیەکیان بۆ پێکهێنراوە.

ڕێکخراوی چاوەدێری و پشکنینی عێراق وێرای ڕەت کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە هەواڵەکە بە پێی هەڵەی رۆژنامەی "الصباح" لە بڵاوکردنەوەی وتووێژێکی کۆن بووە کە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکانی نێوان ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، لیژنەی چاوەدێری و پشکنینی عێراق دۆسیەگەلی هاوپەیوەند بە پرسی گەندەڵی و داهاتی ناشەرعی بۆ یەکەمجار لە عێراقدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ و سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ڕادەستی دەزگای داد کردووە کە بریتی بوون لە دۆسیەی هەندێک لە جێگرانی پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نەک جێگرانی ئێستای سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

News Code 14960

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =