به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سه‌وتی عێراق، یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند به پێی ئه‌و هه‌واڵه فه‌رمیانه‌ی ده‌ستیان که‌وتووه، ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش زیندووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: به‌غدادی له نزیک سنووره هاوبه‌شه‌کانی سووریا و عێراق خۆی شاردووه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی عێراق زیادی کرد: ئێمه زانیاری زۆرمان سه‌باره‌ت به به‌غدادی هه‌یه. ئه‌و به تووندی بریندار بووه، به‌ڵام زیندووه و له ناوچه بیاوانییه‌کانی سنووری سووریا و عێراق له هاتوچوو دایه.
یهیحیا ڕه‌سوڵ زیادی کرد: بێجگه له به‌غدادی، ژماره‌یه‌کی دیکه له یاره نزیکه‌کانی هێشتا زیندوون، به‌ڵام ژماره‌یان ڕوون نییه که چه‌نده. به‌م حاڵه‌شه‌وه به ده‌یان که‌س له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. به‌غدادی و یاره‌کانی وه‌ک مشکی بیاوانی له تونێله‌کان خۆیان حه‌شار داوه و ده‌ژیه‌ن. بڕێک له‌وان خۆیان وه‌ک ژنان لێده‌که‌ن بۆ هاتوچوو و بڕێکیش خۆیان کردووه به جوتیار.
شایانی باسه که حه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند به‌رپرسێکی ڕووسیا ئاماژه‌یان دابوو که ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له ڕه‌قه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌ستگیر کراوه، به‌ڵام ئه‌مریکا ڕه‌تی کرده‌وه، ئه‌مه چه‌ندمین جاره که هه‌واڵی جۆراجۆر له سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
Your Comment