٩١٠ بنکەی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا لەناو چوون

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە لەناو چوونی ٩١٠ بنکەی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، وەزارەتی بەرگری رووسیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هیزە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا نزیک بە ٤١٠ گەشتیان ئەنجام داوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: هێزە ئاسماییەکانی رووسیا زیاتر لە ٩١٠ بنکەی گرووپە چەکدارەکانیان لە سووریا لە ناو بردووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پیشتر رایگەیاندبوو کە زیاتر لە سەدا ٩٨ ی خاکی سووریا لە دەستی تیرۆریستەکانی داعش ئازاد کردووە.

News Code 14895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =