به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له شاخه‌کانی قه‌مته‌ره‌ی سه‌ر به شاری پیرانشار مین ته‌قییه‌وه و بووه هۆی بریندار بوونی که‌سێکی خه‌ڵکی شاره‌که.
ئه‌م شارۆمه‌نده کورده له لایه‌ن ده‌ست و ده‌م و چاوه‌وه بریندار بووه و به په‌له گه‌یندرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی شاری پیرانشار.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌کان ئاماژه ده‌که‌ن که که‌سه بیرندار بووه‌که دواته‌ر به په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ورمێ گوازراوه‌ته‌وه تاکوو ده‌رمان بکرێت.
شایانی باسه که له دوای چه‌ندین ساڵ خاوین کردنه‌وه ناوچه‌که، هێشتا مینه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق له شاخه‌کاندا ماوه و ناوه ناوه ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی و زیان گه‌یاندن به خه‌ڵکی ناوچه‌که.
Your Comment