ناوەڕۆکی نامەکەی مەسعوود بارزانی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

مەسعود بارزانی، لەنامەکەیدا، کەئاڕاستەی پەرلەمانی کردووە، رایگەیاندووە، لەدوای ١/١١ بەردەوام بوونم لەپۆستی سەرۆکی ھەرێم ڕەت دەکەمەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە پشت درگای داخراودا نامەیەکی مەسعوود بارزانی خوێندرایەوە.

بارزانی ھەروەھا لە نامەکەیدا نوسیویەتی، نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەموار بکرێتەوە، نابێت تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە.

ھەروەھا بارزانی، دەڵێت"پێویستە بەزوترین کات، کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت، وە ئەم بابەتە چارەسەرببێت منیش وەک پێشمەرگە دەمێنمەوە".

دەقی نامەکەی بارزانی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

 بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

سڵاوێکی گەرم

بەپێی فەرمانی ھەرێمی (١٢٨) لە ١٢/٧/٢٠١٧ داوامان کردووە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە رۆژی (١/١١/٢٠١٧) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ئامادەکارییەکان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا

 لە (٢٤/١٠/٢٠١٧) پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە.

سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم لەدوای ١/١١/٢٠١٧  بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوەو نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربکرێت

منیش وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم.

News Code 14029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =