به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا بڵاو کرده‌وه که ڕایانگه‌یاند بوو ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری حه‌شدی شه‌عبی تیرۆریسته.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی عێراق ئاماژه‌ی داوه: دژایه‌تی ئه‌مریکا بۆ حه‌شد پشتیوانی له تیرۆریسته‌کان و سهربهخۆخوازهکانه.
ئه‌وان سه‌ر سووڕمانی خۆیان له‌م لێدوانانه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان ڕاگه‌یاندووه و زیادیان کردووه: ئه‌م جۆره قسانه له ڕاستیدا ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری ناوخۆیی عێراقه و سه‌قامگیری ئێمه ده‌خاته مه‌ترسی. تۆمه‌ته پیسه‌کانی ئه‌مریکاییه‌کان له لایه‌ن ئێمه‌وه ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه. حه‌شدی شه‌عبی ناوه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو عێراقییه‌کان. ئه‌وان وڵامی مه‌رجه‌عیه‌تی عێراقیان داوه‌ته‌وه و قاره‌مانه‌کانی عێراقن.
شایانی باسه که هێسهر ناورێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کاردانه‌وه به ئاماده بوونی ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندس له ئۆپراسیۆنی که‌رکووک ڕایگه‌یاند که ئه‌و که‌سێکی تیرۆریسته و ئه‌مریکا قبووڵی ناکات.
Your Comment