نەتانیاهۆ بە دوای بەهرەوەرگرتن لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە پاڵپشتیی نەتانیاهۆ لە ڕیفراندۆمی هەرێم وتی: نەتانیاهۆ بە دوای ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و بەهرە وەرگرتنی خۆیەتی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – عەبدولحەمەید بەیاتی: "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئامادەبوون لە ژووری ئاژانسی مێهر لە پیشانگای چاپەمەنی و هەواڵدەرییەکان، لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان سەرەڕای پێداگرییەکانی ئێران بۆ پاشگەزبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بڕیارە، وتی:  ئەگەرچی هەندێک لە وڵاتان خوازیاری بەڕێوەنەچوونی ئەو ڕیفراندۆمە بوون، بەڵام هەندێک کەسایەتی و وڵاتیش بوون کە کوردەکانیان بۆ بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆم هان دەدا.

وتیشی: بە بڕوای من هەندێک لە ڕاوێژکارانی بارزانی لە دروست‌بوونی ئەو دۆخەدا تاوانبارن.

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لە وەڵامی ئەوەی کە بۆچی نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و سەربەخۆیی کوردستان پاڵپشتی کردبوو، ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ هەر لە سەرەتاوە و پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم ڕایگەیان کە پشتیوانی لە دامەزرانی کوردستانی سەربەخۆ دەکات. ئەو لە رۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمدا ڕایگەیانبوو کە ئیسرائیل هیچ هەڵوێستێکی هەمبەر بە ڕیفراندۆم نابێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: نەتانیاهۆ چوار رۆژ دواتر ڕایگەیاند کە پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هیچ دەروەستی بە ئیسرائیلەوە نییە. بەڵام دوای بەیاننامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی و هەروەها داکۆکیی دەوڵەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی دانوستان و گفتوگۆی نێوان لایەنەکان، نەتانیاهۆ دەستیان خۆی تێوەردا و داوای لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان کرد کە بە گوشار خستنە سەر بەغدا، پێش بە گوشارەکانی بەغدا بۆ سەر  هەرێم بگرن.

دەباغ بیری هێنایەوە: لە ڕاستیدا نەتانیاهۆ بە دوای ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و بەهرە وەرگرتنی خۆیەتی و دەیەوێ لە قوڕاو ماسی بگرێت.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیار لە پێشبینیی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان، ڕوونی کردەوە: بە ئاوردانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە، شیمانەی گۆڕانی نەخشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە. لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووشدا شایەدی کەمبوونەوەی دەنگەکانی مەسعوود بارزانی یەکێتی نیشتمانین و ڕەنگە ڕەوتێکی سیاسیی نوێ بتوانێت دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت.

دەباغ لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: هیچکام لە حزبە نەریتییەکانی کورد ناتوانن لە هەڵبژادنەکانی بەردەمدا دەنگی زۆرینە مسۆگەر بکەن.

News Code 13998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =