به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆکی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت خاکی عێراق چۆڵ بکه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له پۆستێکی تویتری جه‌ختی کرد: به‌رپرسانی واشنتۆن دوای کۆتایی هاتن به بیانۆی شه‌ری داعش، هه‌رچی زووتره هێزه‌کانی خۆیان له عێراق بکشێننه‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که پێشتر هادی عامری، سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌دریش ڕایگه‌یاند که ته‌یلێرسۆن له عێراق پێشوازی لێناکرێت. ئه‌و داوای کرد که عه‌بادی پێشوازی له ته‌یلێرسۆن نه‌کات.
شایانی باسه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی دابوو که هێزه بیانییه‌کانی ناو حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێت له‌م وڵاته بکشێنه‌وه و هێزه‌کانی حه‌شدیش ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌کانی خۆیان.
Your Comment