تورکیا هاوکارییە ئابوورییەکانی بە ڕووی هەرێمدا دابخات

"داود شوجاع" کارناسی سیاسی لە سەر ئەو بڕوایەیە کە لە ئەگەری ڕاگرتنی پەیوەندییە ئابوورییە بەربڵاوەکانی تورکیا لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی هەرێم بەرەوڕووی کێشەگەلی زۆر دەبنەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: هەلومەرجی سیاسیی عێراق پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتی ناوەندی لە ئێستادا لە قۆناغێکی هەستیاردایە. هەرێمی کوردستان ئیدعا دەکات کە دەوڵەتی بەغدا دەیەوێ لە دژی ئەو بژێرەی سەربازی بە کار بێنێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی عێراق بە فەرمی ئەو ئیدعایە ڕەت دەکاتەوە. لە لایەکی دیکەوە دەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاندووە کە بە بێ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئامادەی دانوستان و گفتوگۆ لە گەڵ هەولێر نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا وتووێژێکمان لە گەڵ "داود شوجاع" شرۆڤەکاری پرسی سیاسی و ڕۆژئاوای ئاسیا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ئامانجی سەرەکیی مەسعوود بارزانی لە پێداگری بۆ بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چییە؟ ئایا ئەو ڕیفراندۆمە یاساییە و هەنگاوەکانی دواتری هەرێمی کوردستان کامەن؟

ـ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی نایاسایی بوو. سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بە سەر هەرێمی کوردستاندا چوار ساڵ لەوە پێش تەواو بووە و درێژەدان بە سەرۆکایەتی ئەویش هەر نایاساییە. ئەو لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە هەلومەرجی بشێوی و نائاسایشی لە عێراقدا بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆی کەڵکی بردووە و لەم ماوەیەدا زۆربەی حزبە گەورەکانی کوردستانی پشتگوێ خستووە.

سەرەڕای نایاسایی بوونی مانەوەی بارزانی لە سەرۆکایەی هەرێمی کوردستان، ئەو تووشی داپەڕێکی دیکەی نایاسایی کە هەمان بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمە هاتووە. ئەو هەڵبژاردنە بە بێ چاوەدێر و پشکێنەری جێی متمانە بەڕیوە چوو و میکانیزمە جێ پەسندەکانی سیستەمی نێودەوڵەتیی تێیدا ڕەچاو نەکرابوو، هەر بۆیە ئەو ئەنجامی ڕیفراندۆمە جێی قبووڵ کردن نییە؛ ئەگەرچی بارزانی ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە سەدا ٩٠ی بەشداربووان دەنگی ئەرێنیان بەو ڕیفراندۆمە داوە. بە گشت ئەمانەوە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بارزانی لە بەڕیوەبردنی ئەو ڕیفراندۆمە مانەوەی لە دەسەڵاتە و بە داخەوە هەوڵی بارزانی لەو پێناوە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی ئاژاوە لە ناوچەدا.

هەرێمی کوردستان لە یەکەمین هەنگاوی دوای ڕیفراندۆم ناوی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی بۆ ئەنجومەنی باڵای سەربەخۆیی گۆڕی. هەڵبەت ئەوە بە مانای دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی نییە. هەنگاوەکانی دواتری هەرێمی کوردستان زۆر ڕوون نییە، بەڵام ئەو هەرێمە زۆر هەوڵی ئەوە دەدات هەنگاوەکانی دواتری بە پەلە هەڵگرێت. لە حاڵەتی ئاسایی ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێ ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی جێبەجێ بکات و وڵاتی سەربەخۆ پێک بێنێت، پێویستی بە پاڵپشتیی وڵاتانی ناوچەیی و بان ناوچەیی و بە تایبەت ئەمریکا دەبێت.

* ئێستا کە ڕیفراندۆم بەڕێوەچووە و خەڵکی دەنگی ئەرێنیان پێهداوە، ئایا دەکرێت چاوەروان دامەزرانی دەوڵەتی کوردی لە عێراق بین؟ ئێران و تورکیا لە چ رێگایەکەوە دەتوانن ئاستەنگ بخەنە بەردەم سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان؟

ـ لانی کەم تا دوو ساڵی دیکە شایەدی سەربەخۆیی دەوڵەتی کوردی نابین. ئێران و تورکیا دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن بە کەڵک وەرگرتن لە باڵی گوشاری سیاسی و ئابووری ئاستەنگ بخەنە بەردەم وەدی هاتنی ئەو کارە. ئێران، تورکیا و عێراق دەتوانن سنوورەکانی خۆیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دابخەن کە تا رادەیەک ئەو کارەیان کردووە. هەروەها ئێران و تورکیا دەتوانن لە ڕیەگی گفتوگۆ لە گەڵ وڵاتانی ناوچەیی و بان ناوچەیی بەو ڕازی بکەن کە چیتر نەوت لە هەرێم نەکڕنەوە.

لە لایەکی دیکەوە تورکیا دەتوانێ چەق بخاتە ناو پرسی گواستنەوەی وزە لە هەرێمەوە و رێگری بکات لە گواستنەوەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان لە رێگەی خاکی ولاتەکەیانەوە؛ ئەگەرچی ئەو کارە دەتوانێ زیانگەلێک بە خودی ئەنقەرە بگەیێنیت. ئەگەر ئەنقەرە چاوی لە بەرژەوەندیی درێژخایەن بێت، بێ‌شک ئەو کارانە دەکات و ئاسایشی نیشتمانی خۆی دابین دەکات.

جگە لەوانە تورکیا دەتوانێت هەندێک لە پڕۆژەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان و لەوان پڕۆژەکانی فرۆکەخانەی دهۆک و هەولێر ڕاگرێت و ئەو کارە پاشهاتی ئابووری و نائابووریی زۆری لە سەر هەرێمی کوردستان دەبێت و تورکیا دەتوانێت لەو رێگاوە گوشار بخاتە سەر هەولێر.

پەیوەندییەکانی بازرگانی و نانەوتیی تورکیا لە گەڵ هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢.٥ ملیارد دۆلارە و ئەوە نرخێکی زۆرە و تورکیا بە ڕاگرتنی بەشێک لە مامەڵەکانی دەتوانێت گوشار بخاتە سەر هەرێمی کوردستان و هاوکات ئێرانیش دەتوانێت ڕێڕەوە سنوورییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دابخات. ئەوە لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی ئێران و تورکیا تا ئێستا زۆر باش بووە، بەڵام بە زەەندەی پێویست نەبووە.

* هەڵوێستی ڕژیمی زایۆنی هەمبەر بە ڕیفراندۆم چۆن لێکدەدەدەنەوە؟ لە ڕاستیدا زایۆنیستەکان دەتوانن چ پەیوەندییەکیان لە گەڵ بارزانی و هەرێمی کوردستاندا هەبێت؟

ـ ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان سەرەتایەکە بۆ دابەشکردنی عێراق و ئاساییە کە ڕژیمی زایۆنی بە دابەشبوونی وڵاتانی ناوچە بەهێزتر دەبێت و بەو پێیە پاڵپشتی لەو ڕیفراندۆمە دەکات. لە هەولێر گەڕەکێی جووی لێیە کە بارزانی بەڵێنی بە تەل ئاویو داوە لە ئەگەری سەربەخۆیی ئەو گەڕەکە پەڕە پێ دەدات و بەهێزتری دەکات.

کەواتە بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان جێ پێی ئیسرائیل لە هەولێر تۆکمەتر دەبێت و ڕی خۆش دەکڕیت بۆ ئامادەبوونی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی لە هەولێر.

* کەرکووک یەک لەو ناوچانەیە کە بۆ کوردستان زۆر گرینگە. لە ئێستادا ڕەوشی سەربازیی کەرکووک بە چ شێوەیەکە و ئایا ئەوە هێزی پێشمەرگەیە کە لەو ناوچە ستراتژیکەدا ئامادەیە یان ئەگەری ئەوە هەیە بەغدا بە ناردنی هێز بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک، ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەر دوولا؟

ـ کەرکووک یەکێک لە سەرەکی‌ترین ناوچە جێ‌ناکۆکەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە. خەزێنە و سەرچاوە بەربڵاوە نەوتییەکانی کەرکووک بەردەوام سەرنجی هەمووانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە. لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووکدا جێگرن و لەو ڕووەی کە هەرێمی کوردستان هەست بە هەڵمەتی سەربازیی بەغدا بۆ سەر کەرکووک دەکات، هێزێکی زیاتری پێشمەرگەی لە کەرکووک جێگر کردووە.

ئەگەری پێکدادنی سەربازی لە نێوان بەغدا و هەولێر لە کەرکووکدا کەمە و دەوڵەتی بەغدا لە ئێستادا بەرەوڕووی پرس و گرفتی ناوخۆییە. شەڕی لە دژی داعش لانی کەم سێ تا چوار مانگی دیکە لە عێراقدا درێژە دەخایێنێت. هاوکات باردودۆخی ئابووریی عێراقیش یەکێکی دیکە لە داڵغەکانی دەوڵەتی بەغدایە، کەواتە ئەگەری پێکدادانی سەربازی و هەڵمەتی سەربازیی بەغدا لە کەرکووک زۆر کەمە.

News Code 13652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =