به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د ساڵح ههنشیر، نووسه‌ری کتێبی "وه‌ها ئیسلامم فام کرد" به ئاژانسی مێهر وتی: ئێران ڕۆڵی سه‌ره‌کی له پشتیوانی کردن له مێدیاکانی به‌ره‌ی خۆڕاگری بووه و دواجار به ئه‌نجامدانی کۆنفڕانسه‌کان بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی حوجه‌تی له سه‌ر دژبه‌ره‌کانی ته‌واو کردووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ته‌نیا یه‌ک جار له ڕێگه‌ی یه‌کێتی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی ئیسلامییه‌وه سه‌رفه‌ری ئێرانی کردووه و هیوای خواست که جارێکی دیکه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی ئێران بکات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به مێدیاکان وتی: با به ڕوونی ئاماژه بده‌م که مێدیا عه‌ره‌بییه‌کان و به‌ره‌ی خۆڕاگری هێشتا به هێز ده‌رنه‌که‌وتوون و به‌و ئاسته‌ی که چاوهڕوهانی ده‌که‌ین نه‌گه‌یشتوون، مه‌گه‌ر چه‌ند مێدیایه‌ک له پشتیوانی له به‌ره‌ی خۆڕاگری ده‌که‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که میدیاکانی به‌ره‌ی خۆڕاگری له ئاستی ڕووداوه ناوچه‌ییه‌کان ماونه‌ته‌وه و ئاستی جیهانیان نییه و که‌سێک له‌م ڕۆژگاره سه‌ر ده‌که‌وێت که له ئاستی مێدیایی سه‌رکه‌وتوو بێت.
ههنشیر سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان له لایه‌ن ئێران وتی: ئێران بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش و تونده‌ڕه‌وی پشتیوانی له به‌ره‌ی خۆڕاگری و میانه‌ڕه‌و کردووه و به‌مه‌ش کارێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه که جێگه‌ی ڕێزه. ئه‌گه‌ر ئێران و سه‌ردار سلێمانی نه‌ده‌بوون به‌غدا له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیردرا.
ئه‌و زیادی کرد: سیاسه‌تی ئێران له سووریاش هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتوانه بووه. ئیران له ڕووی فه‌رهه‌نگی و سیاسی و ئابووریشه‌وه پێشکه‌وتنی زۆر باشی بووه، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن دژمنهکانییهوه دانی پێدا نراوه.
Your Comment