به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، ڕاوێژکاری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: ئێران په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، ئێران له‌م ڕیفراندۆمه ڕازی نییه چون ئه‌م ڕاپرسییه‌ی هه‌رێم له دژی یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاکی عێراقه، هه‌روه‌ها خودی ده‌وڵه‌تی عێراقیش دژی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌یه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌م کاره گومانی تێدا نییه که یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و سه‌ره‌تایه‌که بۆ دابه‌ش بوونی ناوچه‌که.
ویلایه‌تی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شکسته‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که کرد و وتی: ئه‌مریکا به‌رده‌وام له ناوچه‌که خه‌ریکی شکست خواردنه و دۆمینۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی خۆڕاگری ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه که ئه‌وان دوژمنکاری زیاتر بکه‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان وتی: ئێران و عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی حه‌ج به ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون و هه‌ر دوولاش پێبه‌ندن به ڕێککه‌وتنه‌که.
ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان له کاروباری وڵاتانی ناوچه‌که ده‌ستێوه‌ردان نه‌کات، ئێمه بۆ په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی کێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان نییه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به میانمار و ڕووداوه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش وتی: سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته له به‌رانبه‌ر موسوڵمانه‌کان شکستی هێناوه و ئێسته ئه‌م وڵاته بووه‌ته ئیسڕائیلی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ده‌بێت ده‌نگی سته‌ملێکراوی موسوڵمانانی ئه‌م وڵاته به هه‌موو جیهان بگات.
ویلایه‌تی جه‌ختی کرد که ده‌بێت جیهان به جدییه‌ته‌وه له‌م بابه‌ته‌دا ده‌ستێوه‌ردان بکات.
Your Comment