پەچە لێدان لە خوێندنگەکانی ئەڵمانیا قەدەغە کرا

کۆمیسیۆنی فەرهەنگی ویلایەتی نیدرزاکسێن ڕایگەیاند کە پاش ڕاوێژ لە گەڵ چەندین گرووپ و کۆمەڵی جیاواز پەچە لێدانی قەدەغە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیسیۆنی فەرهەنگی ویلایەتی نیدرزاکسێن ڕایگەیاند کە پاش ڕاوێژ لە گەڵ چەندین گرووپ و کۆمەڵی جیاواز  پەچە لێدانی قەدەغە کردووە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕاوێژکارێکی فەرهەنگی ئێران لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە: بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، یاسای پۆشینی خوێندنگەکانی ئەڵمانیا گۆڕانی بە سەردا دێت. مەجلیسی ویلایەتی نیدرزاکسێن خوازیاری لێکدانەوەی وردەکاری ئەو یاسایە بە ڕاوێژکاری لە گەڵ چوار کۆمیسیۆنی ویلایەتێکی دیکە بووە. ئەگەرچی بڕێ کۆمەڵە ئیسلامییەکان لە گەڵ پەسەند کردنی ئەو یاسایەن و لە کۆبوونەوەکانی مەجلیسی خۆجەیی نیدرزاکسێن ئامادە بوون، بەڵام تەواوی کۆمەڵەکان ڕای خۆیانیان بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیاندووە.

ئەو یاسایە کە لە لایەن پارتی لیبراڵ دیمۆكراتەوە پیشنیار کراوە، بەم شێوەیە باسی لە سەر کراوە: خوێندکاران نابێت بە هەڵسوکەوت و پۆشینیان خەسار بگەیێننە کەسانی تر. هەر شێوە جل پۆشینێک کە هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ باسی ئایینی لە ڕیزی ئەو یاسادایە.

News Code 12593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =