ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کوشتنی موسڵمانانی ڕۆهینگیای ئیدانە کرد

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە دەرکردنی بەیانییەیەک هەڵسوکەوتی دەوڵت و سوپای میانماری لە کوشت و بڕی موسڵمانانی ڕۆهینگیا و توندوتیژی دژی ئەوانی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی پاکستان، دوابەدوای شەپۆلێکی بەربڵاوی ناڕەزایەتی جیهانی بە دەوڵەت و سوپای میانمار بە بۆنەی کارەساتی کوشتوبڕی موسڵمانانی ڕۆهینگیای نیشتەجێی ئەو وڵاتە، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیش لە بەیانییەیەکدا هەڵسوکەوتی دەوڵەتی میانمار و بووداییە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتەی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا بە توندی ئیدانە کرد.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها داوای لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی کرد کە بە هێنانە ئاراوەی پرسی کۆمەڵ کوژی و ستەمی سوپای میانمار بەرانبەر موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە تەواوی بنکە نێودەوڵەتییەکان و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەرکی ئەو بنکانە لە پێوشوێنگیری دۆخی ئەو خەڵکە زوڵم لێ کراوە بهێننەوە بیریان.

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی هەروەها داوای لە دەوڵەتی میانماری کرد کە ئیزنی چوونی بەرپرسانی ئەو ڕیکخراوە و هەروەها کومیتەی فریاکەوتن دەر بکات بۆ لێکدانەوەی دۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگیا.

News Code 12587

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =