به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئارانیوز، به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه، کوردی سووریا بڕیاری داوه تاکوو بۆ ساڵی خوێندنی نوێ له خوێندنگه‌کانی باکووری سووریا زمانی کوردی وه‌ک زمانی فه‌رمی خوێندن بێت.
به‌م پێیه، زمانی کوردی شوێنی زمانی عه‌ره‌بی له خوێندنگه‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا ده‌گرێته‌وه.
تاکوو به‌ر له‌م بڕێاره وانه وتنه‌وه له خوێندنگه‌کانی کوردستانی سووریا به عه‌ره‌بی بوو، به‌ڵام له‌مه به‌دوا خوێندنگه‌کان به فه‌رمی به زمانی کوردی وانه ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌م بڕیاره له ساڵی نوێی خوێندنی ئه‌م ساڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و سه‌رجه‌م شاره کوردییه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی هێزه کوردییه‌کان ده‌گرێته‌وه.
کوردی سووریا له سه‌ر ئه‌م بڕوایه که وانه وتنه‌وه به زمانی کوردی مافی خۆیانه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زمانی کوردی گه‌شه‌ی زیاتر بسێنێت و په‌روه‌رده‌ش باشتر ئه‌نجام ببێت.
Your Comment