به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، هێزه‌کانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی عێراق به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌کانی خۆیان له ئازاد کردنی شاری ته‌لعه‌فه‌ر.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی توانیانه له درێژه‌ی پێشڕه‌وییه‌کانی خۆیان به ۴۰۰ مه‌تری ناوه‌ندی شاری ته‌لعه‌فه‌ر بگه‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که پێشڕه‌وییه‌کان به‌ره‌و شه‌قامه‌کانی که‌فاح، سه‌عد و وه‌حده له ته‌لعه‌فه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه که ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری ته‌لعه‌فه‌ر له ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌وه به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێ کردووه، ته‌لعه‌فه‌ر له ساڵی ۲۰۱۴وه له ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریسته‌کانی داعش دایه.
Your Comment