کوژرانی ئه‌ندامانی سعوودی و کوەیتی داعش له‌ سووریا

سوپای سووریا لە کوژرانی دوو داعشیی کوەیتی و سعوودیێک و چەند کەسی تر لە هێرشی ئاسمانی شەڕکەرەکانی سووری بۆ سەر ناوچە ژێر دەستەکانی داعش لە پارێزگای دەیرولزوور هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سوپای سووریا ڕایگەیاند کە لە هێرشی ئاسمانی شەڕکەرەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچە ژیر دەستەکانی داعش لە پارێزگای دەیرولزوور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێژەیێک داعشی لەوانە سعوودیێک و دوو کوەیتی کوژران.

هەواڵدەریی فەرمی سووریا ڕاپۆرتی دا کە یەکینەکانی سوپای سووریا لە گەڵ چەکدارە تیرۆریستەکان لە میحوەرەکانی حویقە و ڕەشیدیە و دەڤەری دەیرولزوور پێکدا هەڵپرژان کە لە ڕەوتی ئەو پیکدادانەدا ڕێژەیەک داعشی کوژران و جیهازاتەکەیان تێکشکا.

هاوکات لە گەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی دەڤەری ڕۆژاوای دەیرولزوور کە بە هۆیەوە عیود براک و عاید کوەیتی و ئەبو عایشە جزراوی سعوودی و ئەبو مریەم مالزیایی کوژران.

News Code 12053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =