به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د محه‌مه‌دی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: ئێمه شوکری خودا ده‌که‌ین که له ئێران له نێوان ڕێبه‌ر و خه‌ڵک په‌یوه‌ندی زۆر باش هه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: پێغه‌مبه‌ری خودا به‌رده‌وام جه‌ختی کردووه له سه‌ر هاوڕێی و ڕێز گرتن له خانه‌دانه‌که‌ی خۆی و له سه‌ر ئێمه فه‌ڕزه ڕێزی خۆمان به خانه‌دانی پێغه‌مبه‌ر نیشان بده‌ین.
پێشنوێژی کرماشان وتی: من شافعی مه‌زهه‌بم، ئه‌م مه‌زهه‌به‌ش هاوبه‌شی زۆری له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌به‌کانی دیکه‌ش هه‌یه و له‌گه‌ڵ شیعه‌ی جه‌عفه‌ریش هاوبه‌شی هه‌یه. پێغه‌مبه‌ری خودا تاکوو کۆتایی ژیانی له سه‌ر دوو بابه‌تی قورئان و ئه‌هلی به‌یت جه‌ختی کرد و فه‌رمووی تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئه‌م دوانه‌تان هه‌بێت هیچ خه‌سارێک به‌ر ئێوه ناکه‌وێت. به پێی فه‌رموده، قورئان و خانه‌دانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له یه‌کتر جیا ناکرێنه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی وه‌ک چۆن ئاسمان به هه‌ساره‌کان به‌نه، ئه‌وه خانه‌دانی پێغه‌مبه‌ریش ڕاگری دین و ئۆمه‌تی ئیسلامین.
ئه‌و له کۆتاییدا وتی: ئه‌و نه‌وانه‌ی له‌مڕۆدا له بیری ته‌کفیرین له ئه‌هلی سوننه نین و له کانی دڵمه‌وه داوا ده‌که‌م که سوننه و شیعه له ته‌نیشت یه‌کتر بن و به یه‌کگرتوویی به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کان بوه‌ستنه‌وه.
Your Comment