به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سیروان فه‌تاحی، سه‌رۆکی ناوه‌ندی فریاگوزارییه پزشکییه‌کانی سه‌قز ڕۆژی شه‌مه له‌مباره‌وه وتی: نیوه‌ڕۆی دوێنێ به هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی سه‌مه‌ند له جاده‌ی سه‌قز - بانه له نزیک گوندی کێله‌شین یه‌ک که‌س کوژرا و ۳ که‌سی دیکه بیرندار بوون.
ئه‌و زیادی کرد: له ڕووداوێکی دیکه‌ی ئۆتۆمبیلێکی جۆری پژۆ له جاده‌ی سه‌قز - دیوانده‌ره له نزیک گوندی له‌گزی شۆفیڕێک به ناوی شاهۆ ڕه‌حیم زاده گیانی له ده‌ست دا و دوو که‌سی دیکه‌ش بیرندار بوون.
هه‌روه‌ها وتی: له ڕووداوی هات و چوویه‌کی دیکه له جاده‌ی سه‌قز - دیوانده‌ره دوای که‌وتنه‌وه خواره‌وه کامیۆنێک یه‌ک که‌س بیرندار بووه. هه‌روه‌ها به هۆی که‌وتنه خواره‌وه‌ی سایپایه‌ک ۳ که‌سی دیکه بریندار بوون.
فه‌تاحی ئاماژه‌ی دا: له لایه‌کی دیکه‌وه پژۆیه‌کی جۆری ۲۰۶ له جاده‌ی سه‌قز - دیوانده‌ره له نزیک گوندی که‌ریم ئاوا تلبووهتهوه و ۲ که‌س تێیدا بریندار بوون. هه‌روه‌ها وانت مهزدایهک له هه‌مان جاده‌ی سه‌قز - دیوانده‌ره له نزیک گوندی قه‌یله‌سوون تل بووه‌ته‌وه و یه‌ک که‌س تێیدا بیرندار بووه.
شایانی باسه که جاده و بانه‌کانی پارێزگای کوردستانی پێویستیان به نه‌وژه‌ن کردنه‌وه‌یه و له‌م چه‌ند ساڵه چه‌ندین لاینی دیکه به‌م جادانه زیاد کراوه، به‌ڵام به هۆی زیاد بوونی گه‌شتیار و ئۆتۆمبیله‌کان ڕووداوه‌کانیش به‌رده‌وام له هه‌ڵکشان دایه.
Your Comment