به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌مریکا ده‌ستیان کردووه به دروست کردنی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نوێ له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ئه‌م بنکه نوێیه له نێوان ته‌ل ته‌مه‌ر و ته‌ل لهبهیدر له ۴۰ کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای شاری کوردنشینی حه‌سه‌که‌ی سووریا دروست ده‌کرێت و ئامانجی سه‌ره‌کیش له‌م بنکه سه‌ربازییه پشتیوانی زیاتر له ئۆپراسیۆنی هێزه کوردییه‌کان له باکووری سووریا.
سپۆنتیکی ڕووسیا له‌مباره‌وه نووسی: کۆشکی سپی له لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه گوشاری له سه‌ره که کۆنگرێس ڕازی بکات تاکوو مۆڵه‌تی دروست کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی نوێ له سووریا به هێزه‌کانی ئه‌مریکا بدات. به‌ڵام گرووپی تیرۆریستی داعش له سووریا و عێراق به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات و ڕوونه ئه‌م بنکه سه‌ربازیانه ئامانجی درێژ خایه‌نیان هه‌یه.
جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه که کۆنگرێسی ئه‌مریکا مۆڵه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی زیاتر به هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته له سووریا بدات، به‌ڵام مووشه‌ک بارانه‌کانی ئه‌مریکا و کردنه ئامانجی فڕۆکه‌کانی سووریا ڕه‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له شه‌ڕێکی درێژخایه‌نی دیکه له سووریا بئاڵێت و کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته زیاتر بکات.
فره‌نس زۆلی شاره‌زایه‌کی بواری سه‌ربازی له‌مباره‌وه وتی: ماتیس ده‌یه‌وێت به ئاماده بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکا سووریا گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران له ناوچه‌که. به‌ڵام زۆربه‌ی کۆنگرێسمانه‌کان نیگه‌رانن له دهوستێوهردانی سه‌ربازی به‌رفراوانی ئه‌مریکا له سووریا.
بۆچوونی ئێوە