هەڵوێستی بووشی باوک بەرانبەر عێراق دروست بوو

سەرۆک کۆماری رووسیا لە وتوویژێکدا هەڵوێستی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٠ ی زایینی بەرانبەر عێراق و و لەناو بردنی سەددامی بە کارێکی دروست وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڤیلادمیر پووتین لە وتوویژێکدا لە گەڵ ئۆلیڤیر ستۆن وتی: کاری جۆرج بووشی باوک لە ساڵی ١٩٩١ پاش هێرش بۆ سەر عێراق و لە ناو بردنی سەدام حسێن کارێکی دروست بوو و لە ئەو کاتەدا ئەمریکا شەڕی لە خاڵێکی باشدا کۆتایی هێنا.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە درێژەدا هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ی زایینیدا و دەورانی سەرۆک کۆماریی جۆرج بووشی کوڕ و کاری ئەمریکا لە لەناو بردنی سەددامی هەڵە وەسف کرد.

پووتین لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا دژی ڕووسیا و جەختی کرد کە هەڵەی گەورەی ئەمریکا دروست کردنی هەڕەشە و دوژمنێکی ژیۆپۆلۆتیک لە مۆسکۆیە. ئەمریکا بە ئەو کارە تووشی هەڵەیەکی گەورە هات.

پووتین لە دریژەدا وتی: ئێمە بە دوای بەربەرەکانی لە گەڵ ئەمریکا نین، چونکوو خۆمان کێشەی زۆرمان هەیە.

News Code 10741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =