به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئهلعاڵهم، له ساڵی ۱۹۹۹وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌ر ساڵ له یه‌که‌مین ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ئێواره خوانێکیان به مه‌به‌ستی به‌ربانگ کردنه‌وه و پێشوازی کردن له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه بردووه.
دوو به‌رپرسی ئه‌مریکا ئه‌م زانیارییه‌یان به ڕۆیتێرز داوه، که ماوه‌ی ۲۰ ساڵه که وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌ر ساڵ به‌ربانگێک یان ڕێوڕه‌سمێک بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕێکس ته‌یلێرسۆن داوای له ئیداره‌ی مه‌زهه‌بی و کاروباری جیهانی کردووه که هیچ مه‌راسمێک بۆ ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه نه‌به‌ن.
ئه‌م ئیداره‌یه پێشتر پێشنیاری به‌ڕێوه بردنی مه‌راسمێک له مانگی ڕه‌مه‌زانی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوه که به پێی ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان لێدوانی توندی له دژی موسڵمانان دا. ئه‌و دوای چوونه ناو کۆشکی سپی فه‌رمانی دا تاکوو سه‌فه‌ری شارۆمه‌ندانی ۷ وڵاتی موسوڵمان بۆ ئه‌مریکا قه‌ده‌غه بکرێت.
Your Comment