به ڕاپۆرتی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "ئه‌لعه‌ره‌بی نوێ" بۆچوونی ئێرانی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که خسته ڕوو.
ئه‌و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و سعوودییه، وتی: ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان لێدوانه‌کان و سیاسه‌ته دژبه‌ره‌کانی به‌رانبه‌ر ئێران ڕابگرێت، تاران ئاماده‌ی دانوستانی دوو قۆڵییه. ئێمه له دوای درێژه‌دان به کێشه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ نین و دانوستانی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌یه؛ ئه‌م بۆچوونه وڵاتانی ته‌نیشت که‌نداوی فارسیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی یه‌مه‌ن وتی: عه‌ره‌بستان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد هێرشی کرده سه‌ر یه‌مه‌ن و ئه‌مه‌ش ئێران قبووڵی ناکات. ده‌بێت ئه‌مه‌ش جه‌خت بکه‌مه‌وه که ئێران له یه‌مه‌ن ده‌ستێوردانی سه‌ربازی نه‌کردووه.
ئه‌و له به‌شێکی دیکه‌ی گفتوگۆکه‌یدا سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا، وتی: دۆخی سووریا زۆر ئاڵۆزه، ئێران له هه‌مان سه‌ره‌تاوه بۆچوونێکی ڕوونی هه‌بووه؛ ده‌بێت چاره‌نووسی سوورییه‌کان به ده‌ستی خۆیان دیاری بکرێت. ئه‌کته‌ره‌کانی قه‌یرانی سووریا یه‌کجار زۆرن و ته‌نیا یه‌ک وڵات نییه. له‌م نێوانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و مسکۆش گرنگی خۆی هه‌یه.
به‌هرام قاسمی سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌م دواییه له سنووری پاکستان وتی: ئێران له ڕێگه‌ی پێویسته‌وه به‌دوادا چوون بۆ ڕووداوه‌که‌ی میرجاوه ده‌کات و ئه‌گه‌ر پاکستان هاوکاری تاران نه‌کات، ئێران ناچار ده‌بێت تاکوو ڕێگه‌ی پێویست بگرێته به‌ر.
Your Comment