AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٥ ٠٨:٤٤

نوێ دەکرێتەوە

ماڵئاوایی لە تەرمی شەهید نەسروڵڵا و شەهید سەفیەدین+ ڤیدیۆ+ وێنە

ماڵئاوایی لە تەرمی شەهید نەسروڵڵا و شەهید سەفیەدین+ ڤیدیۆ+ وێنە

ڕاپۆرتی مێدیا عەرەبییەکان لە کەوتنەڕێی بەربڵاوی هاووڵاتیانی لوبنانی بەرەو شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، هاووڵاتیانی لوبنانی بە وتنەوەی دروشم و بەدەستەوە گرتنی ئاڵای حزبوڵڵا خەریکن بەرەو یاریگەی کەمیل شەمعوون دەڕۆن.
لە ئەو شوێنە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید سەفیەدین بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نەسروڵڵا و شەهید سەفیەدین

ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە شوێنی شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە زاحیەی بەیرووت

هەواڵنێری نێردراوی مێهر لە شوێنی شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە زاحیەی بەیرووت ڕاپۆرتێکی کۆ کردووەتەوە کە لە ڤیدیۆی خوارەوە دەبینرێت.

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نەسروڵڵا و شەهید سەفیەدین

چوونی خەڵک بۆ شوێنی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نەسروڵڵا

لە حاڵێکدا کە هێشتا چەند کاتژمێری ماوە بۆ دەسپێکی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نەسروڵڵا و شەهید سەفیەدین ، خەڵک چوونیان بۆ یاریگەی کەمیل شەمعوون دەست پێکردووە.

خرۆشی گەلی لوبنان بەرەو شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهید نەسروڵڵا

کەناڵی ئەلمنار ڕاپۆرتی دا کە سێڵاوی هاووڵاتیانی لوبنانی لە حاڵێکدا کە ئاڵای حزبوڵڵایان بەدەستەوەیە بەرەو یاریگەی کەمیل شەمعوون هەر درێژەی هەیە.

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نەسروڵڵا و شەهید سەفیەدین

دانانی گەورەترین وێنەی شەهید حەسەن نەسروڵڵا لە کازمەینی عێراق

وێنەی سەیدی شەهیدانی ئۆمەت، شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لە شاری کازمەینی عێراق لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی دانرا.

News ID 54085

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha