به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی لێکۆڵینه‌وه له هونه‌ری کوردستان کۆڕێکی له ژێر ناوی لێکدانه‌وه له ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ندی کورد، حه‌سه‌ن زیره‌ک له زانکۆ کوردستان بڕێوه برد.
له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوه‌ڕه‌سمه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌که دوای باس له ژیان و که‌سایه‌تی حه‌سه‌ن زیره‌ک داوای له به‌شداربوانی ئه‌م کۆڕه کرد تاکوو ڕا و بووچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م موزسیانه کورده بخه‌نه به‌رده‌ست.
له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا لێکۆڵه‌ری ئه‌ده‌ب و ههنوری کوردی، کامبیز که‌ریمی ئاماژه‌ی دا که حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌شێکی گرنگ له شوناسی کورده و وتی: ئێمه چ بمانه‌وێت و چ نه‌مانه‌وێت حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌شێکه له شوناسی کوردی، ئه‌ویش به‌شێکی دیار و گرنگ.
ئه‌و ئاماژه‌ی به ژیان و کاتی به دیارده بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ک کرد و وتی: له ته‌نیشت به‌ڵگه مێژووییه‌کان، هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات سه‌رچاوه‌یه‌کی یه‌کجار گرنگی لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکانن و له‌م نێوانه‌دا هونه‌ری مۆسیقاش ڕۆڵێکی یه‌کجار دیار و گرنگی هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئێمه ده‌توانین به خوێندنه‌وه‌ی وردی ملۆدییه‌کان و گۆرانییه‌کان مێژووی ڕووداوه‌کان بدۆزینه‌وه و کاری لێکۆڵه‌ری و زانستیان له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: به تایبه‌ت له گۆرانی کوردی و فارسی، ئێمه به باشی ده‌توانین زۆر ڕووداوی مێژووی بدۆزینه‌وه. بۆ نمونه له گۆرانییه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌توانین ڕووداوه مێژوویه‌کانی سه‌رده‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ست نیشان بکه‌ین. ڕه‌نگه بۆتان سه‌یر بێت، به‌ڵام یه‌که‌م که‌س که ڕووداوه‌کانی ساڵی ۱۹۶۶ و دابه‌ش بوونی حزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی به گۆرانی وتووه‌ته‌وه حه‌سه‌ن زیره‌ک بووه. یان له بڕێک له گۆرانییه‌کانی باسی چۆنیه‌تی سه‌رده‌می شای ئێران ده‌کات.
ئه‌م شاعیر و وه‌رگێڕه کورده ئاماژه‌ی به ژیانی ئاواره‌یی حه‌سه‌ن زیره‌ک کرد و وتی: ئێمه هاوکات چه‌ندین حه‌سه‌ن زیره‌کمان هه‌یه، حه‌سه‌ن زیره‌کی ئاواره، حه‌سه‌ن زیره‌کی زیندانی، حه‌سه‌ن زیره‌کی هه‌ژار و نه‌دار و حه‌سه‌ن زیره‌کی هونه‌رمه‌ند و به ئه‌فسانه بووی کورد. خۆی ئه‌مه به جۆرێک واقع و ژیانی خه‌ڵکی کوردیشه، کوردی ئاواره، کوردی زیندانی کراو، کوردی هه‌ژار و نه‌دار و کوردی به ئه‌فسانه کراو.
له درێژه‌دا، کامبیز که‌ریمی ئاماژه‌ی دا که حه‌سه‌ن زیره‌ک ئێسته به‌شێکه له شوناسی کورد، ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌مه‌ی که ئێمه ده‌ڵێین حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌شێکه له شوناسی کورد به‌و مانا نییه ئه‌مه له ڕووی هه‌ست و خۆشهویسیهوه ده‌وترێت، به‌ڵکو ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین هۆکاری هه‌یه که بریتین له؛ یه‌که‌م حه‌سه‌ن زیره‌ک له به‌ستێن و کاتێکی گونجاو‌دا هاته دی، دووهه‌م توانی به‌شی کوردی رادیۆ تاران دابهمهزرێنێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه توانی له‌گه‌ڵ نوخبه‌ی هونه‌ری سه‌رده‌می زێڕینی مۆسیقای ئێرانی وه‌ک جه‌لیل شه‌هناز، جه‌هانگیر و حسه‌ین یاحه‌قی کار و ئیشی مۆسیقا بکات.
ئه‌م لێکۆڵه‌ره کورده زیادی کرد: سێهه‌م ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن زیره‌ک به باشترین شێوه له فولکلۆر و فه‌رهه‌نگی کوردی که‌ڵکی بردووه، ئه‌سته‌مه که‌سی دیکه بدۆزینه‌وه وه‌ها ده‌ستی بۆ فۆلکلۆری کوردی بردبێت، واتا هه‌م سوودی لێبردبێت و هه‌م جێپه‌نجه‌ی وه‌ها به ڕوونی به‌سه‌ریه‌وه دیار بێت. چواره‌م خودی حه‌سه‌ن زیره‌ک لێهاتوویی و توانێکی یه‌کجار زۆری بیداهه کار کردنی بوو، واتا له هه‌مان ئان و ساتی کار کردن باشترین مۆسیقای تۆمار ده‌کرد، پێنجه‌م حه‌سه‌ن زیره‌ک توانی زۆر به باشی له مێدیاکان بۆ نیشان دانی خۆی و هاوکات هونه‌ری کورد سوود ببات، به‌ر له‌و که‌متر که‌سێکمان بووه وه‌ها په‌یوه‌ندی باش و به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ مێدیاکاندا هه‌بووبێت. هه‌ڵبه‌ت هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مه له ڕێوڕه‌سم و بۆنه کوردییه‌کانیش به‌شداری ده‌کرد.
که‌ریمی له کۆتاییدا وتی: سه‌رجه‌می ئه‌م چه‌ند خاڵه بوونه هۆکاری ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن زیره‌ک خۆی زیاتر له هونه‌رمه‌ندێک به کورد بناسێنێت، واتا ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندانی دیکه‌ی کورد له ئاست پله و پایه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی کورد-دا ماونه‌ته‌وه، بێ گومان حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌م سنووره تێپه‌ڕیه‌وه و خۆی کردووته به‌شێک له شۆناسی ئێمه که ئێسته ئه‌سته‌مه تۆ بتوانی خۆتی لێبشاریته‌وه یان حاشای لێبکه‌ی.
شایانی باسه که حه‌سه‌ن زیره‌ک له دایکبووی ساڵی ۱۳۰۰ کۆچییه له شاری بۆکان. له ته‌مه‌نی ۵۰ ساڵه‌یی و بۆ هه‌میشه کۆچی کرد. به‌ر له‌وه‌ی بێته بواری موۆسیقای کوردی له ماڵان و شاره‌کان سه‌رقاڵی کرێکاریی و قاوه‌چیی بووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده، هاوینی ساڵی ۱۳۵۲ کۆچی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
Your Comment