به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی sipri ، ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵینه‌وه له ئاشتی ستۆکهۆڵم (Sipri) له میانه‌ی ڕاپۆرتێکدا ئاماره‌کانی بودجه‌ی سه‌ربازی جیهانی له ساڵی ۲۰۱۶دا بڵاو کرده‌وه که نیشانی ده‌دات سه‌ره‌ڕای خراپ بوونی دۆخی ئابووری جیهان چه‌ک کڕین به‌رده‌وامه.
ئه‌م ناوه‌نده له ساڵی ۱۹۶۶دا ڕێکخراوه و یه‌کێکه له ناسراوترین ناوه‌نده‌کانی لیکۆڵینه‌وه له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له جیهاندا.
به پێی ئاماره‌کانی ئه‌م ناوه‌نده، له ساڵی ۲۰۱۶ له سه‌رتانسه‌ری جیهان یه‌ک ملیار و ۶۸۶ ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی چه‌ک سه‌رف کراوه و ئه‌مریکا به‌رده‌وام یه‌که‌م وڵاتی جیهانه که زیاترین بودجه‌ی سه‌ربازی جیهانی هه‌یه.
به‌م پێیه ئه‌مریکا له ساڵی ۲۰۱۶دا ۶۱۱ ملیار دۆلار بودجه‌ی سه‌ربازی بووه که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۱.۷ به‌رز بووه‌ته‌وه.
چین دووهه‌مین وڵاتی جیهانه که ۲۱۵ ملیار دۆلار بودجه‌ی سه‌ربازییه‌که‌ی له ساڵی ۲۰۱۶ بووه. ڕووسیاش له ساڵی ۲۰۱۶دا ۶۹ ملیار و ۲۰۰ ملیۆن دۆلار بودجه‌ی سه‌ربازی بووه.
عه‌ره‌بستانی سعوودی به سه‌رف کردنی ۶۳ ملیار و ۷۰۰ ملیۆن دۆلار بودجه‌ی سه‌ربازی له ساڵی ۲۰۱۶ چواره‌مین وڵاتی جیهانه که زیاترین پاره بۆ کار و باری سه‌ربازی سه‌رف ده‌کات.
دواجار هێند به بودجه‌ی سه‌ربازی ۶۰ ملیار دۆلار پێنجه‌مین وڵاتی جیهانه که زیاترین بودجه‌ی سه‌ربازی هه‌یه. دواتر ئا‌ڵمانیا و ژاپۆن و کۆریای باشوور زیاترین پاره‌یان بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی له ساڵی ۲۰۱۶ ته‌رخان کردووه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که له ئه‌مریکا، ئه‌ورووپا، ئاسیا و باکووری ئه‌فریقا، وڵاته‌کان ئاستی بودجه‌ی سه‌ربازی خۆیان به‌رز کردووه‌ته‌وه.
Your Comment