بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، بەختیار خەلێقی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ڕێژەی هەناردەکردنەکان لە باری کێشەوە ٦٦٠ هەزار و ١١٥ تۆن بووە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە لە سەدا هەشت کەمی کردووە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر ترانزیت لە ساڵی ٩٥ دا و وتی: ڕێژەی ترانزیتی پارێزگای کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا ٢ ملیار و ٨٩٩ ملیۆن و ٤١٨ هەزار دۆلار بووە.
جێگری کاروباری بازرگانی و گەشەی بازرگانی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: ڕێژەی تەواوی هاوردە و بردەکان لەوانە هاوردە، هەناردە، ترانزیت و گومڕوکەکانی تر لە ساڵی ڕابردوو، سێ ملیار و ٧٦٤ ملیۆن و ٨٨٣ هەزار دۆلار بوە.
Your Comment