به ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی کۆنسولگه‌ری ئێران له هه‌ولێر، یه‌که‌مین خولی تاقی کردنه‌وه‌ی لێهاتوویی زمانی فارسی به ئاماده بوونی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و ئێران له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
به پێی ڕێککه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئێران و هه‌رێمی کوردستان، زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر و زانکۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د ئه‌زموونی تاقی کردنه‌وه‌ی لێهاتووی زمانی فارسی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هه‌ر به‌م پێیه دوێنی یه‌که‌مین خولی ئه‌م ئه‌زموونه به ئاماده‌یی مورته‌زا عه‌بادی، سه‌رکونسولی ئێران له هه‌لێر، محه‌مه‌د شیرزاد، ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران له هه‌ولێر، دوکتور محه‌مه‌د دزه‌یی سه‌رۆکی زاکۆی سه‌لاحه‌دین و به‌رپرسی به‌شی زمانی فارسی زانکۆ سه‌لاحه‌دین، بۆ خوێندکارانی ماسته‌ر و دوکتورای زانکۆکانی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی لێهاتووی زمانی فارسی که زانکۆی مه‌شهه‌دی ئێران سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کات، خوێندکارانی ماسته‌ر و دوکتورای هه‌رێمی کوردستان ده‌توانن له زانکۆکانی ئێران بۆ پله‌ی باڵاتر درێژه به خوێندنی خۆیان بده‌ن.
ئه‌م تاقی کردنه‌وه له ماوه‌ی ۳ کاتژمێر و نیو به‌ڕێوه چوو. به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه خوێندکارانی زمانی فارسی بۆ پله‌ی ماسته‌ر و دوکتوراش ده‌بێت ئه‌م تاقی کردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و نمره‌ی قبوڵی تێدا به‌ده‌ست بێنن.
Your Comment