به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ئێلینۆ چێویک، ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند تورکیا ئاماده‌ی هاوکاری کردنی ئه‌مریکایه تاکوو کۆتایی به قه‌یرانی سووریا بێنن.
ئه‌و هه‌روه‌ها سپاسی ڕووسای کرد که یارمه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی داوه تاکوو شاری باب داگیر بکات و داوای له ئه‌مریکا کرد ده‌ست له پشتیوانی کردنی په‌که‌که هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره به‌رپرسێکی باڵای تورکیا به ئاشكرا داوا له ئه‌مریکا بکات که هاوکاری په‌که‌که نه‌کات، پێشتر ته‌نیا ئاماژه‌یان به هاوکاری نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا ده‌کرد.
ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامپ له گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان مسکۆ و ئه‌نقه‌ره تێبگات، ده‌توانێت ببێته هاوڕێی ڕووسیا و تورکیا له قه‌یرانی سووریا.
ئه‌م به‌رپرسه تورکه هه‌روه‌ها وتی: ڕووسیا و تورکیا له‌م دواییه‌دا ڕۆڵێکی سازێنه‌ریان له بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بووه. ئه‌گه‌ر ترامپ به‌ڕاستی سه‌رۆک کۆمارێکی زیره‌ک بێت ده‌توانێت ئه‌م کاریگه‌رییه ببینێت و ئه‌مریکا ببێته هێزی سێهه‌می ئه‌م هاوپه‌یمانییه گرنگه.
چێویک له کۆتاییدا هیوای خواست که هاوکاری سازێنه‌ری نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا و تورکیا هه‌رچی زووتره ده‌ست پێ‌بکات.
Your Comment