داخوازی بەرهەڵستکارانی سووری بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق

وتەبیژی ئەنجومەنی باڵای ئیتیلافی بەرهەڵستکارانی سووری ڕایگەیاند کە ئەم ئیتیلافە دەیەوێت هاوپەیوەند بە گواستنەوەی دەسەڵات لەگەڵ دیمەشق ڕاستەخۆ دانوستان بکات.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە  ماڵپەری لوبنانی ئەلعەهد، ئیتیلافی بەرهەڵستکارانی سووری ڕایگەیاند کە دەیهەوێت لەگەڵ دەوڵەتی سووریا دانوستانی  ڕاستەخۆ بکات.

سالم ئەلمەسلەت، وتەبێژی  ئەنجومەنی باڵای ئیتیلافی بەرهەڵستکارانی سووری وتی:بەشار ئەسەد لە داهاتووی سیاسی سووریا هیچ پێگەیەکی نییە.

ئەو هەروەها ڕایگەیاند کە ئیئتیلافی بەرهەڵستکارانی سووری هێشتا بەرنامەی ڕەوتی بەڕێوەچووننی دانوستانی داهاتووی ژێنێڤی وەرنەگرتوە.

News Code 8273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =