به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئانادۆڵی، ئه‌ردال عه‌تا والی ها‌تای ڕایگه‌یاند که سوپای توركیا له چیای ئامانوس سه‌ر به پارێزگای ها‌تای ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامی شه‌ر و پێكدادان له‌گه‌ل په‌كه‌كه سه‌ربازێك كوژراوه.
هاوكات، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه باڵی چه‌کداری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگه‌یاندووه که له نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانیان له ناوچه‌ی ڕۆبۆسکی سه‌ر به پارێزگای شرنا‌خ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای توركیا و دوو سه‌ربازی توركیا كوژراون.
زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانی ئه‌م شه‌ڕانه‌وه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
Your Comment