به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سوومرییه نیوز، به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و ناکۆکییه‌کانی ڕۆژی شه‌مه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند: گه‌ر که‌سێک کاری توند و تێژ له خۆپیشاندانه‌کان ئه‌نجام بدات، به هیچ شێوه‌یه‌کی پشتیوانی لێ ناکات.
موقته‌دا سه‌در له لاپه‌ڕه‌ی تویتری خۆی نووسی: هه‌ر کام له لاینگره‌کانی من یان که‌سانی دیکه ده‌ست بۆ کاری توند و تیژ ببه‌ن، یان ئه‌وه‌ی بیه‌وێت کاری ده‌مارگرژانه ئه‌نجام بدات و ئه‌منیه‌تی به‌غدا تێک بدات، سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: ئه‌م جۆره کاره ناشرینانه ده‌بێته هۆی مردنی ڕه‌وتی چاکسازی.
شایانی باسه که حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی شه‌مه فه‌رمانی دا تاکوو سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی دوێنێ به‌غدا لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد ئه‌نجام ببێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که عه‌لی ته‌میمی، پاریزگاری به‌غدا ڕایگه‌یاند که ۴ که‌س له ڕێپێوانه‌که‌ی دوێنێی به‌غدا کوژراون و ۳۲۰ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، ئه‌م خۆپیشان دانه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا به‌ڕێوه چوو.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی به‌غدا وتی که هه‌شت پۆلیسیش کوژراو و بریندار هه‌یه و بڕێک چه‌کیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
Your Comment