به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ۱۳ی به‌فرانبار فڕۆکه‌ی هه‌ڵگری فڕانسوا ئۆلاند، له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا نیشته‌وه و عه‌بادی پێشوازی له وه‌فدی فه‌ڕه‌نسا کرد.
بڕیاره فرانسۆ ئۆلاند لەشاری بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که ئامانج له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر ئاگاداری له دۆخی شه‌ڕی دژه داعشه.
Your Comment