به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له میدیا عه‌ره‌بییه‌کان، ژه‌نه‌ڕاڵ ستیڤن تاونسند، فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانانی دژه داعش له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا، ڕایگه‌یاند که ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوو داعش دووباره پاڵمیرای داگیرکرده‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌ک چه‌ک و چۆڵدا گرتووه.
ڕاشیگه‌یاند که به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌وان ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه بریتیه له ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، زرێپۆش، چه‌كی سووك و قورس و چه‌كی به‌رگری ئاسمانی.
شیاوی ئاماژه‌یه دوای نۆ مانگ له پاک کردنه‌وه‌ی ته‌دمور (پاڵمیرا) داعش دووباره ئه‌و شاره میژووییه‌ی داگیر کردووه‌ته‌وه.
ستیڤن تاونسند ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ر جۆره چه‌کێک که ده‌ستی داعش ده‌که‌وێت هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئێمه و ده‌بێ له‌ناو ببرێت.
Your Comment