فوئاد پیشوا، هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی خه‌ڵکی سنه له دیمانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر، وتی: له ڕۆژانی داهاتوودا دوو گۆرانی نوێ بڵاوده‌کاته‌وه که یه‌کێک له‌و گۆرانیانه به زمانی هه‌ورامیه.
فوئاد پیشوا ڕایگه‌یاند که زنجیره‌یه‌ک به‌رهه‌می نوێی کوردی به ده‌سته‌وه‌یه که دوو گۆرانیان به ناوی رميكس١ (هه ورامان) و " مه‌ڕۆ" ئاماده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند که ئه‌و دوو گۆرانیه ده‌نگیه و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ نییه و له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی‌دا دێته بازار.
وتیشی: گۆرانی هه‌ورامان به‌رهه‌مێکه تێکه‌ڵ کراو له میلۆدی جیاوازی ناوچه‌ی کۆنی هه‌ورامان که به مۆسیقای ئه‌لکترۆنیک ده‌وترێته‌وه و شیعر و میلۆدیه‌که‌ی له هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستان مامۆستا عوسمان هه‌ورامی وه‌رگیراوه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئامانجی خۆی له گۆرانی وتن به زمانی هه‌ورامی به‌وه ڕاگه‌یاند که ده‌یه‌وێت خزمه‌ت به زمان و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامی بکات که به‌شێکی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری فه‌رهه‌نگ و مێژوو و هونه‌ری کورده‌واریه.
فوئاد پیشوا زیادی کرد: دانانی مۆسیقای به‌رهه‌مه‌کان کاری خۆیه‌تی و حامد پیرا به نه‌رمه نه‌ی، نیما په‌سه‌ندیده به گیتار ئه‌لکتریک، میلاد نامدار به ویۆلون یارمه‌تی ده‌ده‌ن له‌و دوو به‌رهه‌مه‌دا.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گۆرانی "مه‌ڕۆ" وتی: شێعر، مۆسیقادانان و مێلۆدی گۆرانی مه‌ڕۆ له ئه‌ستۆی خۆم بووه.
شیاوی ئاماژه‌یه که فوئاد پیشوا ئه‌لبۆمێکی گۆرانی به ناوی "یه‌ک " له بازاڕدایه و ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ک له به‌رهه‌مه‌کانی داهاتووی به شێوه‌ی تاک تراکی له ماڵپه‌ڕه یاساییه‌کانی مۆسیقای ئێران بۆ لایه‌نگرانی بڵاوبکاته‌وه.
Your Comment