AP ١٣٩٥ گەڵاڕێزان ١٨ ٠٨:٠٩

لێکۆڵەینەوەکانیان نیشانی دەدەن؛ 

خواردنی گوێز ئەبێتە هۆی باشتر بوونی ئەخلاقی پیاوان

خواردنی گوێز ئەبێتە هۆی باشتر بوونی ئەخلاقی  پیاوان

لێکۆڵەران بە تاقیکردنەوەی کاریگەریی خواردنی گوێز لەسەر دۆخی دەروونیی کەسەکان تێگەیشتن کە گوێز دەبێتە هۆی خوویه‌کی شادتر. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی لێکۆڵەران خواردنی باش، وەرزش و خەوی بە ئەندازە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی دڵەڕاوکێ، بەڵام خوێندنەوە نوێیەکانی لێکۆڵەران لە زانکۆی نیوو مێکزیکۆ نیشانی  دەدەن خواردنی گوێز دەبێتە هۆی شاد بوون و هەڵسوکەوتی باش.  
پیتێر پریبیس، کارناسی خواردن، لەم بارەیەوە دەڵێت : لە ڕابردوودا کاریگەریی باشی گوێز لە سەر ته‌ندروستی دڵ، شەکرە و قەڵەوی سەلمێندرابوو. ئێستا گەیشتووینەتە ئەو دەسەکەوتەی کە گوێز دەتوانێ لە سەر دەروونی مرۆڤیش کاریگەریی هەبێت.
بە پێی  تاقیکردنەوەیێک کە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە خواردنی گوێز لە سەدا ۲۸ دەبێتە هۆی باشتر بوونی ڕەفتاری پیاوە گه‌نجکان. بەڵام هیچ کاریگەرێکمان لە سەر باشتر بوونی ڕەفتاری ژنان نەبینی.  
چەند مادەی بەهێز لە گوێزدا بوونی هەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی باشتر بوونی ڕەفتاری پیاوان. ئەم ماکە بەهێزانە بریتین لە ئەسید ئاڵفا_ لینۆلنیک، ڤیتامین E، فوولات، پۆلی فنوول  و ملاتونین.
News ID 6386

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha