بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له کاتێکدایه که شاری کوبانی به‌هۆی کوژرانی سامی شێخموس حسۆ-وە له دۆخێکی ئه‌منیی زۆر هه‌ستیار و گرژیدایه؛ به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبوون و که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێکی به‌رفراوان له‌ناو زیندانی ناوه‌ندیی سه‌ر به هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ له شاری کۆبانی، نۆ زیندانی گیانیان له‌ده‌ستدا و 17 که‌سی دیکه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگەیاند، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، گرژی و یاخیبوونێکی توند له‌نێو زیندانییانی ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی کۆبانی سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی دژ به بڕیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌ند زیندانییه‌ک و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا.
بشێوییه‌که کاتێک ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند که یه‌کێک له ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان ئاگری له شوێنی نووستنه‌که‌ی به‌ردا، به‌هۆی بوونی هه‌ندێک که‌لوپه‌لیشه‌وه له‌ناو ژووره‌که، ئاگره‌که ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، بڵێسه‌ی ئاگر و دووکه‌ڵی ڕه‌ش به خێرایی به ته‌واوی بیناکه‌دا بڵاوبوه‌وه و به‌شێکی زۆری زیندانه‌که‌ی سووتاند، له ئه‌نجامدا نۆ زیندانی گیانیان له‌ده‌ستدا و 17ی دیکه‌ش توشی سووتان بوون.
هاوکات له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌که‌ی ناو به‌ندیخانه، شاری کۆبانی به گشتی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی به‌رفراوانی بەخۆوە بینیوە.
به‌هۆی کوژرانی گه‌نجێکی شاره‌که به ناوی (سامی شێخموس حسۆ)، له کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا چه‌ندین باره‌گا و ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌کان به‌ردباران کران و پێکدادان له شه‌قامه‌کاندا دروستبوو.
Your Comment