AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٣ ١٢:٥٥

ژمارەی سەربازە بریندارەکانی ئەمریکا لە شەڕی ئێران بەرز بووەوە

ژمارەی سەربازە بریندارەکانی ئەمریکا لە شەڕی ئێران بەرز بووەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە ژمارەی بریندارانی سەربازانی ئەمریکی لە شەڕی دژ بە ئێران بۆ ٧٦٧ سەرباز زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئەلمەیادین، پێگەی هەواڵی ئەی بی سی نیوز بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە نوێکارییەکانی وەزارەتی شەڕی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ژمارەی بریندارانی سەربازی ئەمریکی لە شەڕ لەگەڵ ئێران بۆ ٧٦٧ سەرباز زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم ڕێژەیە 9 زیادیکردووە بە بەراورد بە دوایین نوێکردنەوەی 28ی ئاب کە ژمارەی بریندارەکان بە 758 کەس ڕاگەیەندرا.

نوێکردنەوەی ژمارەی قوربانیانی ئەمریکی لە شەڕی دژی ئێران لە کاتێکدایە، دوێنێ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئیدیعای وەزیری بازرگانی ئیدارەکەی ڕەتکردەوە کە لە شەڕی لەگەڵ ئێراندا هیچ سەربازێکی ئەمریکی نەکوژراوە.

ترامپ بە ئاماژە بەوەی کە وەزیری بازرگانی ئەمریکا ڤەنزوێلا لە مێشکیدا بووە کاتێک لێدوانی لەسەر "کەس لە شەڕی ئێراندا نەکوژراوە"، دانی بەوەدانا کە ١٨ ئەمریکی لە شەڕی دژی ئێران کوژراون.

News ID 60350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha