AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٢ ٠٦:٢٨

142 بریندار و 18 شەهید بە هۆی هێرشی سێ ڕۆژی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

142 بریندار و 18 شەهید بە هۆی هێرشی سێ ڕۆژی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی ڕایگەیاند، لە هێرش و تاوانەکانی ئەمریکا لە نێوان 8 تا 11 خەرمانان ١٨ کەس شەهید بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن کرمانپوور، بەرپرسی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: بە پێی دوایین ڕاپۆرت لە کاتژمێر ٨:٣٠ی شەوی 18ی خەرمانان تا کاتژمێر ٨:٣٠ی شەوی 11ی خەرمانان لە هێرشەکانی ئەمریکا ١٤٢ کەس بریندار بوون و ١٨ کەسیش شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەنێو بریندارەکاندا 61 کەسیان ژنن و 44 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، هەروەها لەنێو شەهیدەکاندا 2 ژن و منداڵێکیش بینراون.

کرمانپوور درێژەی بە قسەکانی دا: لە پشت هەموو ژمارەیەکەوە کەسێک و بنەماڵەیەک هەیە.

News ID 60342

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha