AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١٧ ٠٩:١٠

مووشەکی باڵستیکی یەمەن فڕۆکەخانەی مەلیک خالید و نەجرانی عەرەبستانی کاول کرد

مووشەکی باڵستیکی یەمەن فڕۆکەخانەی مەلیک خالید و نەجرانی عەرەبستانی کاول کرد

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و ئاژانسی فرانس پرێس دانیان بە ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەدژی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز ناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە کە لانیکەم فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز دوای چەند کاتژمێرێک لە تەقینەوە گەورەکانی فڕۆکەخانەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوە بڵاویکردەوە، ئەو دووکەڵەی لە فڕۆکەخانەی ڕیاز بینراوە لە فڕۆکەیەکەوە هاتووە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند: “ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدمان لە ڕیاز بە دوو مووشەکی کروز و فڕۆکەخانەی نەجران بە مووشەکێکی بالیستیک و بنکەی ئاسمانی خامیس موشەیتمان بە مووشەکی بالیستیک کردە ئامانج”.

عەمید ژەنڕاڵ یەحیا سەریع لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا کە لە سۆشیال میدیادا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم هێرشانە بە وردبینی و لێدانی ڕاستەوخۆ ئەنجامدراون، بە فەزڵی خودا، هاتوچۆی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆکەخانەکەدا پەکخستووە و زیانیان بە ئەوان و بنکە ئاسمانییەکە گەیاندووە”.

هەروەها میدیاکان ڕایانگەیاند کە لە هێرشێکی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز لانیکەم سێ فڕۆکە زیانیان بەرکەوتووە و یەکێکیان زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

News ID 60576

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha