سەید موجتەبا خامنەیی
-
ڕێبەری باڵای ئێران 6 فەرماندەی باڵای سەربازی لە پۆستی نوێ دەستنیشان کرد
فەرمانی جیاجیا لە لایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران واتا ڕێبەری وڵات دەرچوو، کە شەش فەرماندەی پلە باڵا بۆ ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سوپای پاسداران و بەسیج دەستنیشان کران.
-
پزشکیان: ڕێبەری باڵای ئێران پێی وتم دوور کەونەوە لە ناکۆکی
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران وتی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو، و نزیکەی حەوت کاتژمێر باسمان لە پرسەکانی وڵات کرد، گرنگترین ئامۆژگارییەکانیش ئەوە بوو کە دوور بکەونەوە لە ناکۆکی و پاراستنی یەکڕیزی.
-
ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێرانی دەستنیشان کردەوە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بڕیارێکدا حوجەتولئیسلام موحسێنی ئێژەیی وەک سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەستنیشان کردەوە.
-
ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی پەیامێکی نوێ بە بۆنەی 7 ی جۆزەردان بڵاوکردەوە
ڕێبەری شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتی جۆزەردان، بە جەختکردنەوە لەسەر وەدیهاتنی کردەیی گۆڕانی دادوەری، بەدواداچوون و بەدیهێنانی مافەکانی نەتەوەی ئێران کە لە تاوانەکانی ساڵانی ١٤٠٤ و ١٤٠٥دا پێشێلکراون، وەک یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی سیستەمی دادوەری خستەڕوو.
-
پەیامی ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە دەقی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا
ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە دەقی لێکتێگەیشتنەکەی ئێران و ئەمریکا پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
-
ڕێبەری ئێران سزای دوو هەزار کەسی بەخشی
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە، ڕەزامەندی بۆ لێخۆشبوون یان کەمکردنەوەی سزای زیاتر لە دوو هەزار کەسی سزادراو دەربڕی.
-
ڕێبەری باڵای ئێران: پیلانی دوژمن پووچەڵ بکەنەوە
ئایەتوڵا خامنەیی وتیان هەمووان پێویستە پلانەکەی پووچەڵ بکەنەوە بە ڕاوەستان و ڕوانگەی ڕوون و پاراستنی یەکڕیزی و متمانەی یەکتر و هاوتەریب نەبوون لەگەڵ دوژمن.
-
دیداری فەرماندەیەکی باڵای ئێران لەگەڵ ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی؛ فەرمانی نوێ دەرکرا
فەرماندەی مەڵبەندی ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیە لەگەڵ ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی ڕێبەری وڵات و فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆ بووەوە.
-
پزشکیان لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی دیداری کرد
سەرۆک کۆماری ئێران باسی دیدارێکی ئەم ڕۆژانەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی دەکات.
-
ڕێبەری باڵای ئێران: کرێکاران دەرنەکەن
ڕێبەری بالای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا داوای لە خاوەن کارە زیانلێکەوتووەکان کرد تا دەتوانن خۆیان لە دەرکردن و دوورخستنەوەی هێزی کاریان، چ لە یەکەکانی بەرهەمهێنان یان خزمەتگوزاری، بەدوور بگرن.
-
پەیامی نوێی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو کرایەوە
ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامی نوێی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو کرایەوە.
-
ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی بۆ حزبوڵای لوبنان نارد
ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی پەیامێکی ئاڕاستەی شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کرد و تیایدا بە بۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامییەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بە هەستی خۆشەویستی و دڵسۆزی کرد کە تێکۆشەرانی حزبوڵای لوبنان بەناوی خۆیانەوە دەریانبڕی.
-
ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی پەیامێکی بۆ کوردستان نارد
ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی پەیامێکی بۆ مامۆستایانی کوردستان نارد.
-
ڕێبەری باڵای ئێران سپاسی مەرجەعی دینی و گەلی عێراقی کرد
پەیامی سپاس و پێزانینی رێبەری باڵای ئێران بۆ مەرجەعیەتی دینی و گەلی عێراق، پێشکەشی شێخ هەمام حەمودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق کرا.
-
یەکەمین پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی
یەکەمین پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو کرایەوە.
-
کارناسێکی تورکیا: هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێران دۆڕانی ئیمپریالیزم
کارناسێکی تورکیایی وێڕای ئاماژە بە بەرخۆدان و خۆڕاگریی نیزام و خەڵکی ئێران لە شەڕی داسەپاوەی هەنووکەدا، جەختی کرد: ئامادەبوونی مەیدانیی خەڵکی و ناساندنی ڕێبەری سێهەم، گورزی ئێران بوو لە ئیمپریالیزم و زایۆنیزم.
-
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئایەتوڵلا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی لەلایەن مەجلیسی خوبرەکانەوە.
-
بەیعەتی خەڵکی تاران لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی
لەم ڤیدیۆیەدا بەیعەتدانی خەڵکی تارانی پایتەخت بە ئایەتوڵلا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی ئێران دەبینین.
-
میلیۆنان کەس بۆ بەیعەت لەگەڵ ڕێبەری نوێی ئێران ڕژانە سەر شەقام
لە هەموو شارەکانی ئێران خەڵک و چین و توێژە جۆراوجۆرەکان بۆ پشتیوانی لەڕێبەری نوێ ئێران و بەیعەت کردن بە ئایەتوڵلا سەید موجتەبا خامنەیی هاتنە گۆرەپانە سەرەکییەکانی شارەکان.
-
ڕاگەیێندراوی حزبی "ندای ئێرانیان" لەبارەی هەڵبژاردنی سێهەمین ڕێبەری ئێران
حزبی ندای ئێرانیان بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی بۆ ڕێبەرایەتیی ئێران، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
هەموو چین و توێژەکانی ئێران پۆل پۆل بەیعەتیان بە ئایەتوڵلا سەید موجتەبا خامنەیی دا
دوای ئەوەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری بە کۆی دەنگ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی بە سێهەمین ڕێبەری باڵای ئێران ناسی، هەموو چین و توێژەکانی دەوڵەت، حکوومەت و هێزە سەربازییەکانی ئێران بەیعەتیان پێدا.
-
ئایەتوڵلا سەید موجتەبا خامنەیی بووە ڕێبەری باڵای ئێران
مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، بە باڵاترین دەنگ ئایەتوڵلا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی، وەکوو سێهەمین ڕێبەری باڵای ئێران هەڵبژارد.
-
سەید موجتەبا خامنەیی تەندروستە
بە پێی هەواڵی باوەڕپێکراو کە بە ئاژانسی هەواڵی مێهر گەیشتووە، حوجەتولئیسلام و موسلیم سەید موجتەبا خامنەیی کوڕی ئیمامی شەهیدی شۆرشی ئیسلامی لە تەندروستییەکی تەواودایە.