بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ١٠٠ سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئوردن و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بریندار بوون کە ١٢ کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی سەربازیی ئاگادار زیادی کرد، لە ٢٠ی تەمموزدا سیستەمێکی ڕادار لە بنکەی ئەحمەد ئەلجابر لە کوەیت تێکشکێندرا، کە تەنها ٦ مانگە چێکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە دەستدرێژیەکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران.
Your Comment