بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو، دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سپای پاسداران بۆ ڕاگرتنی دوو کەشتیی سەرپێچیکار کە بە کوژاندنەوەی سیستمەکانیان و جووڵەیان بە ئاراستەیەکی نایاساییدا، کەشتیوانی لە گەرووی هورمزیان خستبووە مەترسییەوە، هێزی منداڵکوژی ئەمریکا کە هاندەری ئەو جموجووڵە نایاسایی و مەترسیدارانە بوو، جارێکی دیکە بە کردە ئامانجی بنکە کەنارییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، سروشتی بەربەریی خۆی ئاشکرا کرد .
لە قۆناغی یەکەمی وەڵامدانەوەی ئەم پێشێلکاریانەدا، جەنگاوەرە بە پەرۆشەکانی ئیسلام بە تەقاندنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاگریان لە چەند کۆگایەکی گەورەی مووشەک و کۆگای سووتەمەنی لە بنکەی ئاسمانی شازادە حەسەن لە ئوردن بەردا.
ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی جەنگاوەران بەردەوامە و ئەنجامەکانی لەم لێدوانانەی خوارەوەدا دەخرێنە بەردەمتان.
لە بەرامبەر ئەم دڕندەییانەی ئەمریکا، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی دژە هێرشەکانیاندا، ناوەندە گرنگەکانی چاککردنەوەی کۆپتەرەکان، هەنگاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەلیکترۆنی P-8 و ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکای منداڵکوژ لە بنکەی شێخ عیسا لە بەحرەین لەناوبرد.
Your Comment